HadeethEnc · 2.21.0
خۆشەویستترین ناوەكانتان لەلای خوای گەورە؛ (عبد الله و عبد الرحمـٰن)ە
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆشەویستترین ناوەكانتان لەلای خوای گەورە؛ (عبد الله و عبد الرحمـٰن)ە».
02
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە خۆشەویستترین ناوەكان لەلای خوای گەورە؛ بریتیە لە ناولێنان بە: عبد الله یان عبد الرحمن.
03
Benefits
قورتوبی دەڵێت: لەگەڵ ئەم ناوانە؛ ئەو ناوانەیش دەگرێتەوە كە هاوشێوەیانن وەكو (عبد الرحيم وعبد الملك وعبد الصمد)، ئەم ناوانەی كە لە فەرموودەكە باسكراون خۆشەویستن لای خوای گەورە؛ چونكە سیفەتی خودایان تێدایە كە بریتیە لە (ڕەحمەت ومیهرەبانی)، وسیفەتی مرۆڤیان تێدایە كە بریتیە لە بەندایەتی بۆ الله، پاشان دانانی وشەی (عبد:بەندە) لەپاڵ وشەی (الله) دانانێكی هەقیقی وڕاستیە وپڕ لە مانایە؛ بۆیە وشەكانی ئەم ناوانە ناوەڕۆكیان زۆر ڕاستە، وئەم ناوانە ڕێزدارتر دەبن بەهۆی ئەم پێكهاتەیە بۆیە ئەم فەزڵ وپلە وپایەی پێبەخشراوە، وزانایانی تر دەڵێن: دانایی لە تەنها باسكردنی ئەم ناوانە لە فەرموودەكەدا ئەوەیە لە قورئاندا ناوی (عبد:بەندە) دانەنراوە لە پاڵ ناوێك لە ناوەكانی خوای گەورە جگە لە ناوی (الله) نەبێت، هەروەكو خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَأَنَّهُ لَمَّا قَامَ عَبْدُ اللَّهِ يَدْعُوهُ﴾ ولە ئایەتێكی تردا دەفەرموێت: ﴿وَعِبَادُ الرَّحْمَنِ﴾، هەروەها پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿قُلِ ادْعُوا اللَّهَ أَوِ ادْعُوا الرَّحْمَنَ﴾.
Attribution
[(مسلم) ڕیوایەتی كردووە]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

