HadeethEnc · 2.21.0
هێشتا كۆمەڵێك لە ئومەتەكەم سەرفراز وسەركەوتوون؛ هەتاوەكو فەرمانی الله یان بۆ دێت وئەوانیش هەر سەرفرازن
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە موغیرەی كوڕی شوعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هێشتا كۆمەڵێك لە ئومەتەكەم سەرفراز وسەركەوتوون؛ هەتاوەكو فەرمانی الله یان بۆ دێت وئەوانیش هەر سەرفرازن».
02
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هێشتا كۆمەڵێك لە ئومەتەكەی سەرفراز وسەركەوتوون بەسەر خەڵكی تردا، زاڵن بەسەر سەرپێچیكاران، ولە سەر ئەم حاڵەن هەتاوەكو فەرمانی الله دێت وڕۆحیان دەكێشێت لە كۆتا ساتەكانی دونیا پێش ڕوودانی قیامەت.
03
Benefits
موعجیزەیەكی ڕوونی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، چونكە حەمد وستایش بۆ الله ئەم وەسف وسیفەتە هەیە لە نێو ئومەتدا هەتاوەكو ئێستا، وهێشتا بەردەوامە هەتاوەكو فەرمانی الله دێت هەروەكو لە فەرموودەكەدا باسكراوە.
فەزڵ وپاداشتی جێگیر بوون لەسەر هەق وڕاستی وكردەوەپێكردنی، وهاندان بۆ پابەند بوون پێوەی.
سەركەوتنی ئاین دوو جۆرە یان بە بەڵگە وڕوونكردنەوەیە، یان بە هێز ودەسەڵاتە، وسەركەوتن بە بەڵگە وڕوونكردنەوە هەر دەمێنێت چونكە؛ بەڵگەی ئیسلام قورئانە، وسەركەوتوو وزاڵە بەسەر هەموو ئەوانی تردا، بەڵام جۆری دووەم لە سەركەوتن، سەركەوتنە بە هێز ودەسەڵات ئەمە بە پێی ئیمان وپێبەخشینی دەسەڵاتە لەسەر زەویدا.

Attribution
[(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares