HadeethEnc · 2.21.0
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نامەی نووسی بۆ کیسرا (پاشای فارس)، قەیسەر (ئیمپراتۆری ڕۆم)، نەجاشی (پاشای حەبەشە)، و هەموو ستەمکارێکی (دەسەڵاتدارێکی) تر، و بانگهێشتی دەکردن بۆ لای خوای گەورە و باڵادەست
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نامەی نووسی بۆ کیسرا (پاشای فارس)، قەیسەر (ئیمپراتۆری ڕۆم)، نەجاشی (پاشای حەبەشە)، و هەموو ستەمکارێکی (دەسەڵاتدارێکی) تر، و بانگهێشتی دەکردن بۆ لای خوای گەورە و باڵادەست، و ئەم نەجاشییە ئەو کەسە نەبوو کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی مردووی لەسەر کرد.
02
Explanation
ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- هەواڵ دەدات کە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- پێش مردنی پەیامی نووسی بۆ ئەو پاشایانەی كە لە دەوروبەری دوورگەی عەرەبیدا بوون، و بانگەوازی كردن بۆ ئاینی ئیسلام؛ پەیامی نووسی بۆ (كیسرا) ئەمیش نازناوی هەموو ئەو پادشایانەیە كە فەرمانڕەوای فارس بوون، و پەیامی نووسی بۆ (قەیسەر) ئەمیش نازناوی هەموو ئەو ئیمپراتۆرانەیە كە فەرمانڕەوای ڕۆم بوون، پەیامی نووسی بۆ (نەجاشی) ئەمیش نازناوی هەموو ئەو پادشایانە كە فەرمانڕەوای حەبەشە بوون. هەروەها پەیامی نووسی بۆ هەموو پادشایەکی زۆردار و سەركوتكەر بەسەر خەڵكيدا، ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- ڕوونی کردەوە کە ئەو نەجاشیەی پەیامی بۆ نێردرا؛ ئەو نەجاشیە نییە کە موسڵمان بوو، و كاتێك وەفاتی كرد؛ و پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نوێژی ئامادەنەبووی -غائیبی- لەسەر كرد.
03
Benefits
ڕەوایەتی بانگەوازی كردنی نامسوڵمانەكان بۆ ئاینی ئیسلام؛ بە پادشا و میرەكانیانیشەوە.
ڕەوایەتی كاركردن بە نووسراوەكان و نامەكان.
ڕەوایەتی كاركردن بە نووسراوەكان و نامەكان.
Attribution
[(مسلم) ڕیوایەتی كردووە]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

