وازی لێ بهێنن (لەو جۆرە بانگەوازییە)، چونکە شتێکی قێزەونە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزایان خوایان لێبێت- دەڵێت: ئێمە لە جەنگێدا بووین و پیاوێک لە موهاجیرەکان بە دەستەكانی دای لە پشتی لە پیاوێکی ئەنساڕی، پیاوە ئەنساڕییەکە هاواری کرد: ئەی ئەنساڕەكان (بە هانامەوە وەرن)!، پیاوە موهاجیرەکەیش هاواری کرد: ئەی موهاجیرەکان (بە هانامەوە وەرن)!، کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لەمە بوو؛ فەرمووی: «ئەوە چییە؟» ووتیان: پیاوێک لە موهاجیرەکان بە دەستەكانی دای لە پشتی پیاوێکی ئەنساڕی، لەسەر ئەوە ئەنساڕییەکە ووتی: ئەی ئەنساڕەكان! و موهاجیرەکەیش ووتی: ئەی موهاجیرەکان!، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وازی لێ بهێنن (لەو جۆرە بانگەوازییە)، چونکە شتێکی قێزەونە»، جابر دەڵێت: ژمارەی ئەنساڕەكان زیاتر بوو (لە ژمارەی موهاجیرەکان) لەو کاتەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ مەدینە، بەڵام دواتر ژمارەی موهاجیرەکان زیادی کرد، عبد الله ی کوڕی ئوبەی (سەرگەورەی دووڕووەکان) ووتی: ئایا ئەوان (موهاجیرەکان) وایان کردووە؟ سوێند بە خوا، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مەدینە، بێگومان، بەڕێزترینەكە زەلیلترینەكە لەوێ دەردەكات، عومەری کوڕی خەتاب ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕێگەم بدە بۆ ئەوەی سەری ئەم دووڕووە بپەڕێنم، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وازی لێ بهێنە، نەوەک خەڵکی بڵێن موحەممەد هاوەڵەکانی خۆی دەکوژێت».
Explanation
Benefits
ئاگاداركردنەوە سەبارەت بە حیزبایەتی كە كارێكی پوچەڵە، و هۆشداریدان لێی هەروەكو هۆشداریدان لە شتی بۆگەن.
نەهی كردن لە هەر شتێک کە ببێـتە هۆی دوژمنایەتی و ڕق و کینە.
نەوەوی دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئەو بانگەشەیەی بە بانگەشەی نەفامی ناوبردووە؛ و ئەمە ئاماژەیە بۆئەوەی كە حەزی لێناكات و ناپەسەندە بەلایەوە، چونکە لە نەفامییەكانی سەردەمی جاهیلیەت بوو؛ كە هۆزەكان هاوکاری یەكتریان دەكرد لەسەری لە کاروباری دونیا و پەیوەستەکانی، و لە جاهیلیەتدا مافەکانیان وەردەگرتەوە بە هۆز و عەشیرەتەكان، ئیسلام هاتووە بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەمە، و بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان بە حوکمە شەرعییەکان، جا ئەگەر کەسێک دەستدرێژی کردە سەر کەسێکی تر؛ دادوەر لە نێوانیاندا حوکم دەكات، و ناچاری دەکات بە جێبەجێكردنی داخوازی دەستدرێژییەکەی بەو شێوەیەی لە بنەماکانی ئیسلامدا بڕیاری لەسەر دراوە.
سیندی دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە کە یارمەتیدان بۆ سەرخستنی كەسێك بەهۆی ئەوەی لە هۆزەکەیانە؛ وەکو ئەوەی خەڵکی نەفامی لەسەری بوون، ئەمە هەڵسوكەوتێكی پوچەڵە، بۆیە هیچ ڕەوایەتیەك نییە بۆ بانگکردنی هەموو تاكەكانی هۆزەكەی، بەڵام یارمەتیدان بۆ سەرخستنی ڕاستی و هەق داواکراوە لە هەموو ئیماندارێك؛ ئینجا لە هۆزەكەی بێت یان نا.
ئاماژەیە بۆئەوەی کە مونافیقەكان لەسەری بوون لە زمانی پیس و بوێری بەرامبەر بە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- و هاوەڵانی -ڕەزای خوایان لێبێت-.
ئاماژەیە بۆئەوەی کە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لەسەری بوو لە زۆری لێبوردەیی و ئارامگرتن لەسەر ئازاردان لەلایەن مونافیقەكانەوە.
هۆشداریدان سەبارەت بە هەر کارێک کە خەڵکی لە هاتنە نێو ئیسلام دوور دەخاتەوە، بۆیە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- خۆی بەدوور گرت لە کوشتنی مونافیقەكان بۆ ئەوەی خەڵکی نەڵێن: موحەممەد هاوەڵانی خۆی دەکوژێت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

