HadeethEnc · 2.21.0
هەركەسێك بەهۆی كەمتەرخەمیەوە واز بهێنێت لە (نوێژی) هەینی؛ ئەوا خوای گەورە مۆر لەسەر دڵی دەدات
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئەبی جەعدی زەمریەوە -ڕەزای خوای لێبێت-، كە یەكێك بوو لە هاوەڵان، دەیگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەركەسێك بەهۆی كەمتەرخەمیەوە واز بهێنێت لە (نوێژی) هەینی؛ ئەوا خوای گەورە مۆر لەسەر دڵی دەدات».
02
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە وازهێنان لە ئەنجامدانی نوێژی هەینی، وئەو كەسەی بەهۆی كەمتەرخەمی وشلڕەویەوە بە بێ پۆزش ئامادە نابێت لە سێ نوێژی هەینی؛ ئەوا خوای گەورە مۆر لەسەر دڵی دەدات ودایدەپۆشێت بۆیە چیتر خێری پێناگات.
03
Benefits
ئیبن موزنیر یەكدەنگی زانایان دەگێڕێتەوە لەسەر ئەوەی نوێژی هەینی فەزرە (لەسەر پیاوان).
هەڕەشەیەكی توندە لەسەر ئەو كەسەی نوێژی هەینی ئەنجام نادات بەهۆی كەمتەرخەمیەوە؛ سزاكەی ئەوەیە خوای گەورە مۆر لەسەر دڵی دەدات.
هەركەسێك واز لە نوێژی هەینی بهێنێت بەهۆی پۆزشێكەوە؛ ئەم هەڕەشەیە نایگرێتەوە.
شەوكانی دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (سێ هەینی)؛ لەوەیە مەبەست لێی وازهێنان بێت بەشێوەیەكی ڕەها ئینجا بە جیا بێت یان بە دوای یەكدا، تەنانەت ئەگەر لە هەموو ساڵێكدا هەفتەیەك نەچێت بۆ نوێژی هەینی؛ خوای گەورە مۆر لەسەر دڵی دەدات وئەمیش ڕووكەشی فەرموودەكەیە، ولەوەیە مەبەست لێی سێ هەینی بەدوای یەكدا بێت.

Attribution
[رواه أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares