(لا إله إلا الله)^ بڵێنەوە بەو كەسانەتان کە لە سەرەمەرگدان
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «(لا إله إلا الله)^ بڵێنەوە بەو كەسانەتان کە لە سەرەمەرگدان». ^(واتە: هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاست نییە جگە لە الله)
Explanation
Benefits
زۆر ووتنەوەی تەڵقین بە ئەو كەسەی كە لە سەرەمەرگدایە و سووربوون لەسەری ؛ مەكروهە ئەگەر خۆی (لا إله إلا الله)ی ووت، یان بیسترا كە وتوویەتی؛ بۆ ئەوەی بێزار نەبێت و قسەی نەشیاو نەکات.
نەوەوی دەڵێت: ئەگەر یەک جار ووتی، دووبارەی پێی ناووترێتەوە مەگەر دوای ئەوە قسەیەکی تر بکات، ئەوا دووبارە ئاماژەی پێدەکرێت بۆ ئەوەی كۆتا قسەی بێت.
فەرموودەکە ئاماژەیە بۆ ئامادەبوون لەلای ئەو کەسەی كە لەسەرەمەرگدا بۆ یادخستنەوە و دڵدانەوەی و داخستنی چاوەکانی و جێبەجێکردنی مافەکانی.
ناڕەوایەتی تەڵقین لە پاش مردن و لە لای گۆڕ لە دوای ناشتنی؛ چونکە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئەوەی نەکردووە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

