لە چاکی ئیسلامەتی مرۆڤ ئەوەیە واز بهێنێت لە شتێک کە پەیوەندی بە ئەوەوە نەبێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «لە چاکی ئیسلامەتی مرۆڤ ئەوەیە واز بهێنێت لە شتێک کە پەیوەندی بە ئەوەوە نەبێت».
Explanation
Benefits
وازهێنان لە قسە و کردەوەی بێهوودە و زیادە؛ بەڵگەیە لەسەر کامڵبوونی ئیسلامەتی مرۆڤ.
هاندان بۆ سەرقاڵبوون بەوەی کە پەیوەندی بە مرۆڤەوە هەیە لە کاروباری ئاین و دونیایدا، جا ئەگەر لە چاکی ئیسلامەتی مرۆڤ وازهێنانی بێت لەوەی کە پەیوەندی پێوەی نییە، کەواتە لە چاکی ئیسلامەتیش ئەوەیە سەرقاڵ بێت بەوەی کە پەیوەندی پێوەی هەیە.
ئیبن قەییم -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- هەموو خۆپارێزیی (وەرعی) لە یەک وشەدا کۆکردۆتەوە، و فەرموویەتی: «لە چاکی ئیسلامی مرۆڤ وازهێنانیەتی لەوەی کە پەیوەندی پێوەی نییە»؛ ئەمەیش وازهێنان دەگرێتەوە لەوەی کە پەیوەندی پێوەی نییە: لە قسە کردن، و سەیر کردن، و گوێگرتن، و بەركەوتن بە دەست، و ڕۆیشتن، و بیرکردنەوە، و هەموو جوڵە ئاشکرا و شاراوەکانی تر، ئەمە وشەیەکی شیفادەرە لە خۆپارێزیدا.
ئیبن ڕەجەب دەڵێت: ئەم فەرموودەیە بنچینەیەكە لە بنچینەكانی ئەدەب وڕەوشت.
هاندان بۆ فێربوونی زانستی شەرعی؛ چونکە بەهۆیەوە مرۆڤ دەزانێت چی پەیوەندی پێوەی هەیە وچی پەیوەندی پێوەی نییە.
فەرمان کردن بە چاکە، و ڕێگری کردن لە خراپە، و ئامۆژگاری كردن؛ لەو شتانەن کە پەیوەندییان بە مرۆڤەوە هەیە چونکە فەرمانیان پێکراوە.
مانای گشتی فەرموودەکە؛ ئەمەیش لەخۆ دەگرێت: دوورکەوتنەوە لەوەی کە پەیوەندی پێوەی نییە لەو شتانەی کە خوای گەورە حەرامی کردووە و ئەوەی كە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- پێی ناخۆش بووە، هەروەها ئەوەی کە پێویستی پێی نییە لە بابەتەكانی ڕۆژی دواییدا وەكو ڕاستییە غەیبیەكان -نەبینراوەكان- و وردەکارییەکانی حوکم لە خوڵقێنراو و فەرماندا، و پرسیار کردن و گەڕان بەدوای مەسەلە گریمانەیی و دانراوەکاندا کە ڕوویان نەداوە، یان ڕەنگە هەر ڕوونەدەن، یان وێنای ڕوودانیان ناکرێت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

