بۆیە ئەگەر داواتان لە الله كرد؛ داوای فیردەوسی لێبكەن
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عوبادەی کوڕی سامتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە بەهەشتدا سەد پلە هەیە، لە نێوان هەردوو پلەیەك وەكو -دووری- نێوان ئاسمان وزەویە، وفیردەوس بەرزترین پلەیە ولەوێوە چوار ڕووبارەكەی بەهەشت هەڵدەقوڵێن، وعەرش لە سەرەوەیەتی، بۆیە ئەگەر داواتان لە الله كرد؛ داوای فیردەوسی لێبكەن».
Explanation
Benefits
هاندان بۆ داوا كردن لە الله بەوەی پلە بەرزەكانی فیردەوسی ببەخشێت بە بەندە لە بەهەشتدا.
فیردەوس بڵندترین شوێنی بەهەشتە، وباشترینیانە.
پێویستە مسوڵمان هیمەت وكۆششی باڵا بێت، وهەوڵ بدات بۆ گەیشتن بە بەرزترین پلەكان وباشترینیان لە لای الله -سبحانه وتعالی-.
ڕووبارەكانی بەهەشت چوارن؛ ئاو وشیر ومەی وهەنگوین، وئەمانە لە قورئاندا باسكراون هەروەكو خوای گەورە دەفەرموێت: {مَثَلُ الْجَنَّةِ الَّتِي وُعِدَ الْمُتَّقُونَ فِيهَا أَنْهَارٌ مِنْ مَاءٍ غَيْرِ آسِنٍ وَأَنْهَارٌ مِنْ لَبَنٍ لَمْ يَتَغَيَّرْ طَعْمُهُ وَأَنْهَارٌ مِنْ خَمْرٍ لَذَّةٍ لِلشَّارِبِينَ وَأَنْهَارٌ مِنْ عَسَلٍ مُصَفًّى} [محمد: 15] واتە: {شێوەی نایابی ئەو بەھەشتە وایە کە بەڵێن دراوە بە پارێزکاران وخواناسان چەندەھا ڕووباری تێدایە لە ئاوی سازگاری تام وبۆن نەگۆڕاو وە چەندەھا ڕووبار لەشیر کە تامی نەگۆڕاوە وە چەندەھا ڕووبار لەشەرابی نایابی بەلەزەت وخۆش بۆ بنۆشانی وە چەند ڕووباریشی تێدایە لەھەنگوینی پاڵفتە}.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

