بنووسە، سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بەدەستە، تەنها هەق وڕاستی لێوە دەردەچێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: هەر شتێکم ببیستایە لە پێغەمبەری خوداوە دەمنووسیەوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ دەمویست لەبەری بکەم، قورەیش نەهیان لێکردم، ووتیان: ئایا هەموو شتێک دەنووسیت کە گوێت لێدەبێت لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم-، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- مرۆڤێکە قسە دەکات لەکاتی توڕەیی وڕازی بوونیدا؟ بۆیە منیش وازم لە نووسین هێنا، وئەمەم بۆ پێغەمبەری خودا باسکرد -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەویش ئاماژەى بۆ دەمی کرد وفەرمووی: «بنووسە، سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بەدەستە، تەنها هەق وڕاستی لێوە دەردەچێت».
Explanation
قسەكەی ئەوانم بۆ پێغەمبەری خودا باسکرد -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش بە پەنجەى ئاماژەى بۆ دەمی کرد وفەرمووی: بنووسە، سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بەدەستە، تەنها هەق وڕاستی لێوە دەردەچێت لەهەموو حاڵەتێكدا ؛ لەكاتی ڕازیبوون وتوڕەییدا.
وخوای گەورە سەبارەت بە پێغەمبەرەكەی دەفەرموێت: ﴿وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى * إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى﴾ واتە: ﴿وە لە ھەوا وئارەزووە قسە ناکات * هەرچی دەیڵێت وەحی پەروەردگارە بۆی﴾ [النجم ٣-٤].
Benefits
بەپەرۆشی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- لەسەر فێربوون وپاراستنی سونەت وبڵاوكردنەوەی.
سوێندخواردن بەبێ ئەوەی داوای لێبكرێت سوێند بخوات ؛ ڕێگەپێدراوە، ئەگەر بۆ بەرژەوەندیەك بێت وەكو جەختكردنەوە لەسەر بابەتێك.
نووسینەوەی زانست لە گرنگترین هۆكارەكانە بۆ پاراستنی.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

