ئەوەى دەیڵێیت وبانگەوازى بۆ دەکەیت باش وچاکە، ئەگەر پێمان بڵێیت ئەوەى کردوومانە لێخۆشبوونی بۆ هەیە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «خەڵکانێک لە موشریکەکان ؛ زۆریان کوشتبوو وزۆر زینایان کردبوو، هاتن بۆ لای موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- ووتیان: ئەوەى دەیڵێیت وبانگەوازى بۆ دەکەیت باش وچاکە، ئەگەر پێمان بڵێیت ئەوەى کردوومانە لێخۆشبوونی بۆ هەیە، -ئەم ئایەتە دابەزی-: {وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ} [الفرقان: 68] واته: {وە کەسانێکن کە لەگەڵ خوادا هانا نابەن وناپاڕێنەوە لە پەرستراوێكی تر (لەگەڵ الله كەس وشتی تر ناپەرستن) وناکوژن ھیچ کەسێک کە خوا کوشتنی ئەوی حەرام کردووە مەگەر بەھەق و ڕەوا نەبێت وە زینا و داوێن پیسی ناکەن}، و -ئەم ئایەتەیش- دابەزی: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ} [الزمر: 53] واته: {(ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ئەی بەندەکانم ئەی ئەوانەی کە زۆر گوناھـ وتاوانتان كردووە نائومێد مەبن لەمیھرەبانی وبەزەیی خوا}».
Explanation
ئەم دوو ئایەتە دابەزی، كە ئاماژەن بۆ ئەوەی خوای گەورە تەوبەكردنی خەڵكی قبوڵ دەكات هەرچەندە تاوانەكانیان زۆر وگەورە بێت، ئەگەر وا نەبووایە لەسەر كوفر وستەمیان بەردەوام دەبوون ونەدەهاتنە نێو ئەم ئاینەوە.
Benefits
فراوانی ڕەحمەت ولێخۆشبوون ولێبووردنی خوای گەورە بەرامبەر بە بەندەكانی.
حەرامێتی ئەم تاوانە گەورانە: شیرك وهاوبەشدانان بۆ خوای گەورە، وكوشتنی نەفسێك بەناهەق، وزینا كردن، وهەڕەشەی توند لەسەر ئەوانەی ئەم تاوانانە دەكەن.
تەوبەكردنی ڕاستگۆیانە ئەگەر دڵسۆزی وكردەوەی چاكی لەگەڵدا بێت ؛ دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە هەموو تاوانە گەورەكان بە كوفركردنیشەوە بە خودا.
حەرامێتی نائومێدی وبێ هیوابوون بە ڕەحمەتی خوای گەورە -سبحانه وتعالی-.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

