HadeethEnc · 2.21.0
ئایا هەواڵتان پێبدەم سەبارەت بە باشترین شاهێدیدەر؛ ئەوەى شاهێدیەکەى دەدات پێش ئەوەى پرسیاری لێبکرێت
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە زەیدی کوڕی خالیدی ئەلجوهەنیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا هەواڵتان پێبدەم سەبارەت بە باشترین شاهێدیدەر؛ ئەوەى شاهێدیەکەى دەدات پێش ئەوەى پرسیاری لێبکرێت».
02
Explanation
شیکردنەوەى فەرموودەکە: پلەوپایە وفەزڵی ئەو کەسە دەردەخات کە خۆی شاهێدی دەدات پێش ئەوەى داواى لێبکرێت کە شاهێدی بدات، ئەمیش بەڵگەیە لەسەر خێر وچاکێتی چونکە شاهێدی دەدات بۆئەوەى مافەکان بپارێزێت، وئەم فەرموودەیە لێکدانەوەى بەم شێوەیە ئەگەر خاوەن مافەکە سەبارەت بە ئەم شاهێدیە هەقە نەزانێت یان لە بیری چوو بێت، ڕێگەپێدراوە شاهێدی دەرەکە دەستپێشخەری بکات وشاهێدی بدات بە بێ ئەوەى داواى لێبکرێت، وئەمیش باشترین شێوەیە بۆ کۆکردنەوە وتێگەیشتن لە نێوان ئەم فەرموودەیە وئەو فەرموودانەى سەرزەنشتکردنی شاهێدیدەری تێدایە پێش ئەوەى داواى لێبکرێت کە شاهێدی بدات.
Attribution
[موسلیم گێڕاویەتیەوە]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

