خەڵکانێک ئافرەت بکەن بە فەرمانڕەوا لەسەر کاروباریان هەرگیز سەرکەوتوو نابن
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی بەکرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «خەڵکانێک ئافرەت بکەن بە فەرمانڕەوا لەسەر کاروباریان هەرگیز سەرکەوتوو نابن».
Explanation
Benefits
ڕوونکردنەوەى كەموكورتی ولاوازی ئافرەت لە تێگەیشتن ودرک کردن وئەقڵیدا، ونابێت هاوبەشی پیاوان بێت لە فەرمانڕەوا وبەڕێوەبردنە گشتیەکان، وئەگەر بکرێتە دەسەڵاتدار لە پلەى باڵا ئەمە دەبێتە هۆی سەرنەکەوتن وشکست.
الله ئافرەتی دروست کردووە، و سروشتێکی پێ بەخشیووە کە جیاوازە لە سروشتی پیاو، بۆیە هەندێک کار هەن کە گونجاو نیە ئافرەت ئەنجامیان بدات؛ بە لەبەرچاوگرتنی سروشتە تایبەتەکەی، و بە هەمان شێوە هەندێک کاریش هەن کە گونجاو نیە پیاو ئەنجامیان بدات؛ بە لەبەرچاوگرتنی سروشتە تایبەتەکەی.
سەركەوتنی نكۆڵیلێكراو: بریتییە لەو سەرکەوتنەی كە لە زمانی شەریعەتدا باسکراوە، کە بەدەستهێنانی خێری دونیا و دواڕۆژە، گەشەسەندنی دەسەڵات و موڵک مانای ئەوە نییە کە خوای گەورە لە ئەو گەلە ڕازییە، هەرکەسێک گوێڕایەڵی الله نەبێت؛ ئەوا لە سەرکەوتووان نییە، تەنانەت ئەگەرچیش لە ڕواڵەتی کاروباری دونیایدا لە باشترین حاڵدا بێت.
ئەم فەرموودەیە بەكەمدانان و سووکایەتی تێدا نییە بە ئافرەت، بەڵکو ئاڕاستەکردنی توانا و لێهاتووییەتی بە شێوەیەکی دروست و گونجاو بۆ ئافرەت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

