HadeethEnc · 2.21.0
جیهاد وتێکۆشان بەرپا بکەن بەرامبەر موشریکەکان بە ماڵتان ونەفستان وزمانتان
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جیهاد وتێکۆشان بەرپا بکەن بەرامبەر موشریکەکان بە ماڵتان ونەفستان وزمانتان».
02
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە جیهاد كردن دژی كافرەكان، وهەوڵدان وكۆششكردن بۆ ڕووبەڕووبونەوەیان بە هەموو هۆكار وئامرازێك هێندەی لە توانادایە بۆئەوەی وشەی الله بەرز بێت، لەو هۆكارانەیش:
یەكەم: خەرجكردنی پارە وسامان لە جیهاد كردندا؛ بۆ كڕینی چەك وخەرجكردن لەسەر موجاهیدەكان وبەو شێوەیە.
دووەم: دەرچوون بە نەفس ولاشەوە بۆ ڕووبەڕووبونەوەیان ودوورخستنەوەیان.
سێیەم: بانگەواز كردنیان بۆ ئەم ئاینە بە زمان، وسەلماندنی بەڵگەكان لەسەریان، و بەگژداچوونەوەیان وڕەتدانەوەیان.

03
Benefits
هاندان بۆ جیهاد كردن دژی موشریكەكان بە نەفس وماڵ وزمان؛ هەركەسێك بەپێی توانای، وجیهاد كردن تەنها نەبەستراوەتەوە بە جەنگ بەرپاكردن بە نەفس.
فەرمانکردن بە جیهاد کردن مەبەست ئەوەیە واجبە، لەوەیە لەسەر هەموو پیاوێک واجب بێت، یان لەسەر کۆمەڵێک لە پیاوان واجب دەبێت و واجبێتی لەسەر کۆمەڵێکی تر نامێنێت ئەگەر کۆمەڵێک هەستان بە ئەنجامدانى.
خوای گەورە جیهاد كردنی لە شەریعەتدا داناوە بۆ چەند مەبەستێك؛ لەوانەیش: 1- بەرەنگاربوونەوەی شیرك وموشریكەكان؛ چونكە خوای گەورە هەرگیز شیرك قبوڵ ناكات. 2- لابردنی كۆسپەكانی پێش ڕێگای بانگەوازی كردن بۆ لای الله. 3- پاراستنی بیروباوەڕی ڕاست لە هەموو ئەو شتانەی دژیەتی. 4- بەرگری كردن لە مسوڵمانان؛ نیشتمان وكەسایەتی -شەرەف وناوبانگ- وسامانیان.

Attribution
[رواه أبو داود والنسائي وأحمد]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares