ئەگەر الله بەندەیەکی خۆش بوێت، بانگی جبریل دەکات: فڵانم خۆشدەوێت؛ تۆیش خۆشت بوێ، بۆیە جبریلیش خۆشی دەوێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر الله بەندەیەکی خۆش بوێت، بانگی جبریل دەکات: فڵانم خۆشدەوێت؛ تۆیش خۆشت بوێ، بۆیە جبریلیش خۆشی دەوێت، و(جبریل) لە نێو ئاسماندا بانگ دەکات: الله فڵانی خۆشدەوێت، ئێوەیش خۆشتان بوێ، بۆیە نیشتەجێبووانی ئاسمانیش خۆشیان دەوێ، وپاشان ڕەزامەندی^ پێدەبەخشرێت لەسەر زەویدا، وئەگەر الله ڕقی لە بەندەیەک بێتەوە، بانگی جبریل دەکات ودەفەرموێت: من ڕقم لە فڵانە، تۆیش ڕقت لێی بێتەوە، بۆیە جبریلیش ڕقی لێی دەبێتەوە، پاشان بانگی نیشتەجێبووانی ئاسمان دەکات: الله ڕقی لە فڵانە، ئێوەیش ڕقتان لێی بێتەوە، وپاشان تووشی ڕق لێبوونەوە^^ دەبێت لەسەر زەویدا». ^(ڕەزامەندی: مەبەست لە ڕەزامەندی لێرەدا خۆشەویستی کەسانی ئیمانداری چاکە بۆ ئەو کەسە)، ^^(ڕق لێبوون: واتا کەسانی ئیمانداری چاک ڕقیان لەم کەسە دەبێـتەوە)
Explanation
Benefits
هەرکەسێک خواى گەورە خۆشی بوێت ئەوا خوڵقێنراوەكانی ئاسمان وزەوی خۆشیان دەوێت، وهەرکەسێک خواى گەورە ڕقی لێی بێت ئەوا خوڵقێنراوەكانی ئاسمان وزەوی ڕقیان لێی دەبێت.
سیندی دەڵێت: كاتێك فەرمووی: (وپاشان ڕەزامەندی پێدەبەخشرێت لەسەر زەویدا)؛ مەبەست لێی بە شێوەیەكی گشتی نیە بەڵكو بەو ئەندازەیەی خوای گەورە خواستی لەسەرە بۆ بەخشینی ڕەزامەندی پێی لەسەر زەویدا، ئەگینا دژایەتیكردنی چاكەكاران لەلایەن خراپەكارانەوە زانراوە.
هاندان بۆ ئەنجامدانی جۆرە جیاوازەكانی كردەوە چاكەكان؛ فەرز وسونەتیان، وهۆشداربوون سەبارەت تاوان وبیدعەكان؛ چونكە هۆكاری توڕەیی پەروەردگارن.
ئیبن حەجەر دەڵێت: ئاماژەیە بۆ ئەوەی خۆشەویستنی كەسێك لە دڵی خەڵكی چاكەكاردا نیشانەی خۆشەویستی خوای گەورەیە بۆ ئەو بەندەیە، وگێڕانەوەیەك كە سەبارەت بە جەنازە هاتووە پشتیوانی ئەم مانایە دەكات: (ئێوە شاهێدیدەری خوای گەورەن لەسەر زەوی).
ئیبن عەرەبی ئەلمالیكی دەڵێت: مەبەست لە (نیشتەجێبووانی زەوی)؛ ئەو خەڵكانەیە كە دەیناسن نەك ئەوانەی نایناسن وسەبارەتی نەیان بیستووە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

