ئەوەی سوێند بخوات ولە سوێندەکەیدا بڵێت: سوێند بە لات وعوزا؛ ئەوا با لە پاش ئەوە بڵێت: ( لا إله إلا اللە )، وئەوەى بە هاوڕێکەى بڵێت: وەرە با قومار بکەین؛ ئەوا دەبێت خێرێک بکات
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی سوێند بخوات ولە سوێندەکەیدا بڵێت: سوێند بە لات وعوزا؛ ئەوا با لە پاش ئەوە بڵێت: ( لا إله إلا اللە )، وئەوەى بە هاوڕێکەى بڵێت: وەرە با قومار بکەین؛ ئەوا دەبێت خێرێک بکات».
Explanation
پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەو كەسەی بە هاوڕێكەی بڵێت: وەرە با قومار بكەین، (قومار: ئەوەیە دوو كەس یان زیاتر كێبڕكێ بكەن لەسەر شتێك وئەوەی بردیەوە پارەی كۆكراوەكەی نێوانیان دەباتەوە، ولەوەیە هەریەكێكیان تووشی دۆڕان یان بردنەوە بێت)، ئەوەی ئەم قسەیە بكات؛ واجبە شتێك بكاتە خێر وەكو كەفارەتێك بۆ بانگەشە كردنەكەی.
Benefits
سوێند خواردن بە جگە لە الله ؛ حەرامە، ئینجا ئەگەر سوێند خواردن بێت بە بتەكان وەكو لات وعوزا، یان سوێند خواردن بە سپاردە، یان سوێند خواردن بە پێغەمبەر وهتد.
خەتابی دەڵێت: سوێند خواردن دەبێت بە پەرستراوی بەمەزن دانراو بێت، بۆیە ئەگەر سوێند بە لات وپەرستراوەكانی تر بخوات ئەوا خۆی چواندووە بە كافرەكان، بۆیە فەرمانیپێكراوە فریای خۆی بكەوێت بە ووتنی وشەی تەوحید.
ئەو كەسەی سوێند بە جگە لە الله بخوات ؛ كەفارەتی سوێندی لەسەر نییە، بەڵكو دەبێت تەوبە وئیستیغفار بكات ؛ چونكە ئەم تاوانە گەورەترە لەوەی جگە لە تەوبە كردن ببێتە كەفارەت بۆی.
حەرامێتی قومار كردن بە هەموو شێوازەكانی، قومار كردن خوای گەورە -سبحانه وتعالی- حەرامی كردووە و لەگەڵ مەی وبتەكاندا باسیكردووە.
واجبێتی گەڕانەوە لە تاوانکردن لە کاتی کردنی.
هەرکەسێک خراپەیەکی کرد دەبێـت لە پاشی چاکەیەک ئەنجامبدات؛ چونکە چاکەکان خراپەکان دەسڕنەوە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

