نەوەى ئادەم منی بە درۆ دەزانی، وجوێنی پێدام لەكاتێكدا مافى ئەوەی نیە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە فەرموویەتی: نەوەى ئادەم منی بە درۆ دەزانی، وجوێنی پێدام لەكاتێكدا مافى ئەوەی نیە، بە درۆ دانانی الله ئەوەیە کە دەڵێت: زیندووم ناکاتەوە، هەروەکو چۆن منی دروستکرد، دروستکردنی یەکەمی ئاسانتر نییە لە لای الله لە دووبارە زیندووکردنەوەى، وجوێندانی ئەوەیە کە دەڵێت: خواى گەورە کوڕی هەیە، لە کاتێک الله تاکە، وهەموو بوونەوەرەکان پێویستیان بە الله وئەو پێویستی بە هیچیان نییە، الله نە منداڵی هەیە ونە لە كەس بووە، وهیچ شتێک وەکو الله نییە».
Explanation
بە درۆ دانانی الله، ئەوەیە كە دەڵێن: الله جارێكی تر زیندوویان ناكاتەوە لەپاش مردنیان هەروەكو چۆن یەكەمجار لە نەبوونەوە دروستی كردون، الله وەڵامی دایەوە بەوەی ئەوەی بتوانێت لە نەبوونەوە بخوڵقێنێت، بێگومان بەتوانایە لەسەر دووبارە دروستكردنەوەیان ؛ بەڵكو ئاسانترە، ئەگەرچیش هەردوویان خوڵقاندن ودووبارە خوڵقاندنیان لای خوای گەورە یەكسانە، وخوای گەورە لەسەر كردنی هەموو شتێك توانادارە.
جوێندانیان، ئەوەیە كە دەڵێن: خوای گەورە منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوە، الله وەڵامی دایەوە بەوەی ئەو تاكە بەهەموو كامڵیەك لە ناو وسیفەت وكردەوەكانی، وپاك وبێگەردە لە هەموو كەموكورتی وعەیبێك، وهەموو بوونەوەرەكان پێویستیان بە ئەوە، وئەو پێویستی بە هیچ یەكێك نییە، وباوكی هیچ یەكێك نەبووە، ومنداڵی كەس نەبووە، وهیچ هاوتا وهاوبەش وهاوشێوەیەكی نییە -سبحانه وتعالی-.
Benefits
جەختکردنەوە لەسەر بوونی زیندوبوونەوە لە پاش مردن.
كافرێتی ئەو كەسەی نكۆڵی لە زیندووبوونەوەی پاش مردن دەكات یان باوەڕی وایە الله منداڵی هەیە -سبحانه وتعالی-.
خواى گەورە -سبحانه وتعالى- نمونە وهاشێوە وهاوتای نییە نە لە زاتیدا و نە لە سیفەكانیدا ونە لە کردەوەکانیدا.
فراوانی ڕەحمەتی الله -سبحانه وتعالی-، ومۆڵەت دەدات بە كافرەكان بۆئەوەی تەوبە بكەن وبگەڕێنەوە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

