هەرکەسێک بڵێت: (لا إله إلا الله والله أكبر)، پەروەردگاری قسەکانى بەڕاست دادەنێت ودەفەرموێت:(لا إله إلا أنا وأنا أكبر)
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی سەعید وئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- بیستوویانە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بڵێت: (لا إله إلا الله والله أكبر)*. پەروەردگاری قسەکانى بەڕاست دادەنێت (دووپاتیدەکاتەوە) ودەفەرموێت:(لا إله إلا أنا وأنا أكبر)**، وئەگەر (بەندەکە) بڵێت: (لا إله إلا الله وحده لا شريك له)^، (پەروەردگار) دەفەرموێت: (لا إله إلا أنا وَحدِي لا شريك لي)^^. وئەگەر (بەندەکە) بڵێت: (لا إله إلا الله له الملك وله الحمد)~، (پەروەردگار) دەفەرموێت: (لا إله إلا أنا لي الملك ولي الحمد)~~. وئەگەر (بەندەکە) بڵێت: (لا إله إلا الله ولا حول ولا قوة إلا بالله)"، (پەروەردگار) دەفەرموێت: (لا إله إلا أنا ولا حول ولا قوة إلا بي)"»، و-صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «هەکەسێک لە کاتی نەخۆشبوونیدا بیڵێت وپاشان بمرێت؛ ئەوا دۆزەخ نایخوات (نایسووتێنێت)». *(واتە: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، وخودا لە هەموو شتێک گەورە ترە)، **(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە من، ومن لە هەموو شتێک گەورەترم)، ^(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله؛ خودا تاکە وتەنهایە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە)، ^^(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە من، خودا تاکە وتەنهام وهیچ شەریک وهاوبەشێکم نییە)، ~(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله؛ هەموو موڵک وخاوەندارێتی وحەمد وسوپاسێک هەر تەنها بۆ ئەوە)، ~~(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە من؛ هەموو موڵک وخاوەندارێتی وحەمد وسوپاسێک هەر تەنها بۆ منە)، "(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله؛ وهیچ هێز وتوانایەکمان نییە مەگەر پاش یارمەتی خودا نەبێت)، "(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە من؛ وهیچ هێز وتوانایەکمان نییە مەگەر پاش یارمەتی من نەبێت)
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

