هەربەندەیەک -لە ئێوارەیەدا- سێ جار بڵێت: (بِسْمِ اللَّهِ الَّذِي لَا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ، فِي الْأَرْضِ، وَلَا فِي السَّمَاءِ، وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ)^، ئەوا بەڵای لەناكاو تووشی نابێت هەتاوەكو بەیانی بەسەردا دێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبانی كوڕی عوسمانەوە دەڵێت: گوێم لە عوسمانى کوڕی عەفان بوو -ڕەزای خوای لێبێت- کە دەیووت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «هەربەندەیەک -لە ئێوارەیەدا- سێ جار بڵێت: (بِسْمِ اللَّهِ الَّذِي لَا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ، فِي الْأَرْضِ، وَلَا فِي السَّمَاءِ، وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ)^، ئەوا بەڵای لەناكاو تووشی نابێت هەتاوەكو بەیانی بەسەردا دێت، وئەوەی سێ جار بیخوێنێت لە بەیانیدا، تووشی بەڵای لەناكاو نابێت هەتاوەكو ئێوارەی بەسەردا دێت»، ئەوەی فەرموودەكە دەگێڕێتەوە دەڵێت: ئەبانی كوڕی عوسمان تووشی شەلەل بوو، وئەو پیاوەی فەرموودەكەی لێوە بیست -بە سەرسوڕمانەوە- سەیری دەكرد، ئەویش -ئەبان- ووتی: بۆچی وا سەیرم دەكەیت؟ والله درۆم نەكردووە بەناوی عوسمانەوە، وعوسمانیش درۆی نەكردووە بەناوی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، بەڵام ئەو ڕۆژەی تووشی هاتم؛ توڕەم بووم و لەبیرم چوو بیخوێنم. ^(واتە: بەناوى خودا [پەنا دەگرم بە ناوى پیرۆزی خودا کە (الله) )یە] کە بە پەناگرتن بەم ناوە پیرۆزە هیچ شتێک ناتوانێت زیان بگەیەنێت نە لە زەوی ونە لە ئاسماندا، خودا بیسەرە (السمیع)ە و زانایە (العلیم)ە)
Explanation
هەركەسێك ئەم زیكرە بڵێت لەكاتی هاتنی ئێوارەدا؛ ئەوا تووشی هیچ بەڵایەكی لەناكاو نابێت هەتاوەكو بەیانی بەسەردا دێت، وهەركەسێك ئەم زیكرە بڵێت لەكاتی هاتنی بەیانیدا؛ ئەوا تووشی هیچ بەڵایەكی لەناكاو نابێت هەتاوەكو ئێوارەی بەسەردا دێت.
گێڕەرەوەی فەرموودەكە (ئەبانی كوڕی عوسمان) تووشی شەلەل بوو؛ ئەمیش نەخۆشیەكە كە تێیدا مرۆڤ ناتوانێت ڕكێف بكات بە بەشێك لە لاشەی یان بریتیە لە لاربوونەوەی تەنیشتێكی لاشە، ئەو پیاوەی فەرموودەكەی لێوە بیست بە سەرسوڕمانەوە سەیری ئەبانی دەكرد! ئەبان بە پیاوەكەی ووت: بۆچی وا سەیرم دەكەیت؟! والله درۆم نەكردووە بەناوی عوسمانەوە، وعوسمان درۆی نەكردووە بەناوی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، بەڵام ئەو ڕۆژەی تووشی بووم؛ قەدەری خوا وابوو كە ئەو ڕۆژە ئەو نزایەم نەخوێند، چونكە زۆر توڕە بووم و لەبیرم چوو ئەو وشانە بڵێم.
Benefits
بەهێزی باوەڕ ویەقینی پێشینی یەكەم بە الله و باوەڕبوونیان بەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی.
لە سوودەکانى خوێندنی زیکرەکانى بەیانیان وئێواران: مسوڵمان تووشی بێئاگایی نابێت، وبەردەوام هەستدەکات بەندەى خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى-.
بەپێی باوەڕی ئەو كەسەی یادی خودا دەكات وخشوعی -ترسی لە الله- وئامادەیی دڵی ودڵسۆزی ودڵنیایی -یەقینی-؛ شوێنەواری یاد كردنەكە دێتە دی.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

