گەورەترینی تاوانە گەورەکان: شیرک وهاوبەشدانان بۆ خوای گەورە، دڵنیابوونی دووربوون لە پیلان وسزای خوای گەورە، بێ هیوا بوون لە ڕەحمەتی خوای گەورە، بێ ئومێدی لە هاتنی هێوری وئارامی لە لایەن خوای گەورەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گەورەترینی تاوانە گەورەکان: شیرک وهاوبەشدانان بۆ خوای گەورە، دڵنیابوونی دووربوون لە پیلان وسزای خوای گەورە، بێ هیوا بوون لە ڕەحمەتی خوای گەورە، بێ ئومێدی لە هاتنی هێوری وئارامی لە لایەن خوای گەورەوە».
Explanation
Benefits
گەورەترینی تاوانە گەورەکان ومەزنترین تاوان بریتیە لە شیرک وهاوبەشدانان بۆ خوای گەورە.
حەرام بوونی بێباک وبێترسی بوون لە پیلانی خوای گەورە وبێ هیوا بوون لە ڕەحمەتی خوای گەورە، وئەمانە لە گەورەترینی تاوانە گەورەکانن.
دروستە وەسفی خوای گەورە بکرێت بەوەی کە پیلان دادەنێت بەرامبەر پیلانگێڕان، وئەمە سیفەتێکی کەماڵە، وئەوەی سەرزەنشتکراوە بریتیە لە پیلانگێڕان بەرامبەر ئەوانەی کە شایەنی ئەوە نین پیلانیان دژ بگێڕدرێت.
واجبە کە بەندە لە نێوان ترسان وڕەجا کردن بێت، ئەگەر ترسا ئەوا بێ هیوا نەبێت، وئەگەر ڕەجا وهیوای کرد ئەوا بێباک وبێترس نەبێت.
دووپاتکردنەوە ودڵنیابوون لە بوونی سیفەتی (ڕەحمەت وبەزەیی - الرحمة) بۆ خوای گەورە بەو شێوەیەی کە شایەنی شکۆداری خۆیەتی.
واجب بوونی گومان باشی بە خوای گەورەی بەرز وشکۆدار.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

