یەکەم شت کە پەروەردگار دروستیکرد قەڵەم بوو، پێی فەرموو: بنووسە، ووتی: ئەی پەروەردگار، چی بنووسم؟ فەرمووی: قەدەری هەموو شتێک هەتا قیامەت هەڵدەستێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عوبادەی کوڕی سامتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەی ڕۆڵە، تۆ تامی ئیمان ناچێژیت هەتا بزانیت ئەوەى تووشت بووە بۆی نەبووە تووشت نەبێت ونەیەتە ڕێت، وئەوەى تووشت نەبووە بۆی نەبووە تووشت بێت وبێتە ڕێت، گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «یەکەم شت کە پەروەردگار دروستیکرد قەڵەم بوو، پێی فەرموو: بنووسە، ووتی: ئەی پەروەردگار، چی بنووسم؟ فەرمووی: «قەدەری هەموو شتێک هەتا قیامەت هەڵدەستێت».عوبادە دەڵێت: ئەی ڕۆڵە، گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەوەى لەسەر بیروباوەڕێک بمرێت جگە لەمە؛ ئەوا ئەو کەسە لە من نییە».
ولە گێڕانەوەکەى (أحمد)دا: «یەکەم شت کە خواى گەورە دروست کرد قەڵەم بوو، پێی فەرموو: بنووسە، بۆیە لەو کاتەدا هەموو ڕووداوێکی نووسی هەتا قیامەت هەڵدەستێت». ولە گێڕانەوەکەى ئیبن وەهبدا کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى باوەڕی بە خێر وشەڕی قەدەر نەبێت؛ ئەوا خواى گەورە لە دۆزەخدا دەیسوتێنێت».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

