سوێندخواردن دەبێتە هۆی فرۆشتنی شتومەک، بەڵام هۆکاری تیاچوونی سەرمایە وداهاتە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «سوێندخواردن دەبێتە هۆی فرۆشتنی شتومەک، بەڵام هۆکاری تیاچوونی سەرمایە وداهاتە».
Explanation
Benefits
داهاتی حەرام ئەگەرچیش بڕەکەى زۆر بێت؛ بەڵام بەرەکەتی تێدا هەڵگیراوە وخێری تێدا نییە.
قاری عیاز دەڵێت: نەمانی بەرەكەی سامانی بەدەستهاتوو؛ یان بەهۆی تیاچوونیەتی كە تووشی دەبێت، یان بە خەرجكردنیەتی لە شتێك كە سوودی نابێت بۆی لە ژیانی ونابێتە پاداشت بۆ قیامەتی، یان لەلای دەمێنێتەوە بەڵام بێبەش دەبێت لە سوودی، یان دەبێتە میرات بۆ كەسێك كە پێی نازانێت.
نەوەوی دەڵێت: فەرموودەكە ئاماژەیە بۆ نەهی كردن لە زۆر سوێند خواردن لە كڕین وفرۆشتندا، چونكە سوێند خواردن بە بێ پێویستی؛ مەكروهە، هەروەها مەكروهە ساخکردنەوەی شتومەك بەم شێوەیە، ولەوەیە كڕیار تووشی هەڵخەڵەتاندن بێت بەهۆی ئەم سوێند خواردنەوە.
زۆر سوێند خواردن ئاماژەیە بۆ لاوازی ئیمان، ولاوازی تەوحید -یەك خوا پەرستی- لە دڵی بەندەدا؛ چونكە زۆر سوێند خواردن دەبێتە هۆی دوو شت: 1- گوێ نەدان بە سوێند خواردن وشلڕەوی تێیدا. 2- درۆ كردن، چونكە هەركەسێك زۆر سوێند بخوات ئەوا زۆریش درۆ دەكات، بۆیە پێویستە زۆر سوێند نەخوات وكەمی بكاتەوە، وخوای گەورە -سبحانه وتعالی- دەفەرموێت: ﴿وَاحْفَظُوا أَيْمَانَكُمْ﴾ [المائدة:89] واتە: ﴿وە سوێندەکانتان بپارێزن﴾.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

