HadeethEnc · 2.21.0
میراتەكان بدەن بە میراتگرە دیاریكراوەكان، ئەوەی مایەوە بۆ نزیكترین نێرینە دەبێت
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «میراتەكان بدەن بە میراتگرە دیاریكراوەكان، ئەوەی مایەوە بۆ نزیكترین نێرینە دەبێت».
02
Explanation
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمان بە سەرپەرشتیارانی دابەشکردنی میرات دەکات کە میرات بەسەر شایستەدارەکاندا دابەش بکەن؛ بە دابەشکردنێکی دادپەروەرانەی شەرعی بەو شێوەیەی خوای گەورە -سبحانه وتعالی- ویستوویەتی، بۆیە میراتگرە دیاریکراوەکان؛ میراتەكانیان پێدەدرێت بەو شێوەیەی لە کتێبی خوادا هاتووە، ئەمیش بریتیە لە دوو لەسەر سێ و یەک لەسەر سێ و یەک لەسەر شەش و نیوە و چارەك و هەشت یەك، جا ئەو میراتەی لە دوای ئەم دابەشكردنە سەرەكیە دەمێنێتەوە؛ دەدرێت بەو پیاوانەی كە نزیكترین خزمن لە مردووەكەوە، و پێیان دەووترێت خزمی نزیك -عەسەبە-.
03
Benefits
فەرموودەکە یاسایەکی گرنگە لە دابەشکردنی میرات.
دابەشکردنی میرات سەرەتا لە میراتگرە دیاریكراوەكانەوە دەستپێدەكات.
پاش دابەشكردنی میرات بەسەر میراتگرە سەرەكیەكان -دیاریكراوەكان-؛ ئەوەی دەمێنێتەوە لە میرات دابەش دەكرێت بەسەر پەیوەندیدارەكان -عەسەبەكان- كە پەیوەندی خزمایەتیان هەیە بە مردووەكەوە.
پێشخستنی نزیکترین پاشان نزیکترین، بۆیە خزمێكی پەیوەندیداری دوور -عەسەبەیەکی دوور- وەک مام میرات نابات؛ لەكاتێكدا خزمێكی پەیوەندیداری نزیك بوونی هەبێت وەكو باوک.
هیچ بەشێک بۆ خزمی پەیوەندیدار -عەسەب- نییە ئەگەر میراتەكە هیچ شتێکی لێ نەمێنێتەوە؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەی میراتگرە دیاریكراوە سەرەكیەكان هەموو بەشەكانی میراتەکە دەیانگرێتەوە.

Attribution
[(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares