پێنووسی (تاوان نوسین) لەسەر سێ کۆمەڵ ھەڵگیراوە: خەوتوو هەتا بەخەبەر دێتەوە، ومنداڵ هەتا باڵغ دەبێت، وشێت هەتا باشدەبێت وهۆشی دێتەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێنووسی (تاوان نوسین) لەسەر سێ کۆمەڵ ھەڵگیراوە: خەوتوو هەتا بەخەبەر دێتەوە، ومنداڵ هەتا باڵغ دەبێت، وشێت هەتا باشدەبێت وهۆشی دێتەوە».
Explanation
منداڵی بچووك هەتاوەكو گەورە وباڵغ دەبێت.
وشێت كە ئەقڵی لەدەستداوە هەتاوەكو ئەقڵ وهۆشی بۆ دەگەڕێتەوە.
وخەوتوو هەتاوەكو لە خەو هەڵدەستێت.
ئەم كۆمەڵانە ئەركە -تەكلیفە- شەرعییەكان لەسەریان واجب نییە، وئەگەر گوناهـ بكەن لەسەریان نانووسرێت، خێر وكردەوەی چاك بۆ منداڵ دەنووسرێت بەڵام بۆ شێت وخەوتوو نانووسرێت؛ هۆكارەكەی ئەوەیە ئەمانە پەرستنیان لێ قبوڵ ناكرێت چونكە پەرستنیان نادروستە بەهۆی نەبوونی هەست ودەرككردن.
Benefits
نەنووسینی كردەوەكان لەسەریان، نابێتە هۆی جێبەجێ نەبوونی هەندێك حوكمی دونیایی لەسەریان؛ بۆ نمونە شێت ئەگەر كەسێك بكوژێت، ئەوا ناكوژرێتەوە وكەفارەتی لەسەر نییە، بەڵام كەسە نزیكەكانی دەبێت دیەكەی بدەن.
باڵغ بوون سێ نیشانەی هەیە: دابەزینی مەنی بەهۆی خەوتن وشتی ترەوە، یان دەرچوونی مووی دەوروبەری ئەندامی زاوزێ، یان بە تەواوكردنی پانزە ساڵ، ئافرەت نیشانەیەكی تریشی هەیە ئەویش بریتیە لە: سووڕی مانگانە -حەیز-.
سوبكی دەڵێت: منداڵ واتا غوڵام، وهەندێكی تر دەڵێن: -لە زمانی عەرەبیدا- كوڕ لەنێو سكی دایكیدا پێی دەووترێت -جَنين:كۆرپەلە-، ئەگەر لەدایك بێت پێی دەووترێت -صبيٌّ:كۆرپە-، ئەگەر لە شیرخواردن بڕا پێی دەووترێت -غلامٌ:غوڵام- هەتاوەكو حەوت ساڵی، پاشان پێی دەووترێت -يافِعً:یافیع- هەتا دە ساڵی، دواتر پێی دەووترێت -حزور:حەزور- هەتا تەمەنی پانزە ساڵی، وسیوتی دەڵێت: ئەگەر هەموو ئەم قۆناغانەی بڕی ئەوسا پێی ناووترێت منداڵ.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

