HadeethEnc · 2.21.0
خواى گەورە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لە شتێک کە لە دەروونی خۆیاندا دەیڵێنەوە؛ ئەگەر کردەوەى پێنەکەن یان نەیڵێن
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لە شتێک کە لە دەروونی خۆیاندا دەیڵێنەوە؛ ئەگەر کردەوەى پێنەکەن یان نەیڵێن».
02
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە مسوڵمان لێپرسینەوەی لێناكرێت بەهۆی قسەی نێو دەروونی ئەگەر بە زمانی دەری نەبڕێت وكردەوەی پێنەكات، خوای گەورە ئەم ناڕەحەتیەی لەسەرمان لاداوە ولێمان خۆشبووە لەسەر ئەم قسانە، ولێپرسینەوە ناكات لە ئومەتی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- بەهۆی ئەو قسانەی دێت بە مێشك ودەروونیاندا بەبێ ئەوەی مەیلیان بۆی هەبێت وجێگیر بێت لەلایان؛ بەڵام ئەگەر جێگیر بوون لە دڵدا وەكو خۆبەگەورەزانین وشانازی وفیز زلی ودووڕوویی یان بە ئەندامەكانی كردەوە بەم قسانە بكات یان دەریان ببڕێت ؛ ئەوا لێپرسینەوەی لێدەكرێت سەبارەتیان.
03
Benefits
خواى گەورە -سبحانه وتعالى- لە مرۆڤ خۆش دەبێت سەبارەت بە ئەو بیر وخەیاڵانەى دێت بەسەر نەفسیدا ولە بیری خۆیدا دەیڵێتەوە یان بەسەر دڵیدا تێپەڕ دەبێت؛ بەمەرجێک نەیڵێت وکردەوەى پێنەکات.
ئەگەر مرۆڤ تەنها بیر لە تەڵاق بکاتەوە وبەسەر دڵیدا بێت، بەڵام نەیڵێت ونەینووسێت، ئەوا ئەمە تەنها قسەی نەفسە وبیرکردنەوەیە وبە تەڵاقدان دانانرێت.
مرۆڤ لێپرسینەوەی لێناكرێت بەهۆی قسە وبیركردنەوەی نەفسی بەمەرجێك لە دەروونیدا جێگیر نەبێت وقسە وكردەوەی پێنەكات.
گەورەیی ڕێزداری ئومەتی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژە بۆی لێرەدا ئەوەیە كە لێپرسینەوەیان لێناكرێت بەهۆی قسە وبیركردنەوەی نەفسیان بە پێچەوانەی ئومەتەكانی پێش ئێمە.

Attribution
[(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares