خوای گەورە مۆڵەت دەدات بە کەسی زاڵم وستەمکار؛ بەڵام کە گرتی ئەوا بەری نادات وتۆڵەی لێدەسێنێتەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە مۆڵەت دەدات بە کەسی زاڵم وستەمکار؛ بەڵام کە گرتی ئەوا بەری نادات وتۆڵەی لێدەسێنێتەوە». پاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە: «{ وَكَذَٰلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَا أَخَذَ الْقُرَىٰ وَهِيَ ظَالِمَةٌ ۚ إِنَّ أَخْذَهُ أَلِيمٌ شَدِيدٌ } }[هود: 102] واتە: {ئا بەو شێوەیە سزادانی پەروەردگارت کاتێک خەڵکی شارەکان سزا دەدات لە کاتێکدا ستەمکاربوون بەڕاستی تۆڵەسەندنی ئەو ئازاردەر وبەتینە}».
Explanation
پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتەی خوێندەوە: {وَكَذَٰلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَا أَخَذَ الْقُرَىٰ وَهِيَ ظَالِمَةٌ ۚ إِنَّ أَخْذَهُ أَلِيمٌ شَدِيدٌ} [هود: 102] واتە: {ئا بەو شێوەیە سزادانی پەروەردگارت کاتێک خەڵکی شارەکان سزا دەدات لە کاتێکدا ستەمکاربوون بەڕاستی تۆڵەسەندنی ئەو ئازاردەر وبەتینە}.
Benefits
خواى گەورە -عز وجل- مۆڵەت دەدات بە ستەمکاران ویەکسەر سزایان نادات ؛ بۆئەوەى وردەوردە بەرەو تۆڵەلێسەندنەوە بیانبات وسزایان چەندەها جار لەسەر قورس بکات ئەگەر تەوبە نەکەن.
ستەمکردن لە هۆکارەکانى سزای خواى گەورەیە بۆ سەر ئومەتەکان.
ئەگەر خواى گەورە شوێنێک یان شارێک لەناو ببات وچاکەکارانی تێدا بێت، ئەمان لەڕۆژی قیامەتدا لەسەر چاکەکاربوونیان زیندوو دەکرێنەوە، هەرچەندە سزاکە ئەوانیشی گرتووەتەوە ؛ ئەمە هیچ زیانێکی بۆیان نابێت لەڕۆژی قیامەتدا.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

