نزیک بوو لەوەى نەهی بکەم لە غیلە کردن، هەتاوەکو سەیرم کرد ڕۆم وفارس غیلە دەکەن، ومنداڵەکانیان بەهۆی ئەوەوە تووشی هیچ زیانێک نابێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە جوزامەى کچی وەهبەوە، خوشکی عوکاشە، دەڵێت: ئامادەبووم کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە نێو کۆمەڵێک خەڵکدا فەرمووی: «نزیک بوو لەوەى نەهی بکەم لە غیلە کردن*، هەتاوەکو سەیرم کرد ڕۆم وفارس غیلە دەکەن، ومنداڵەکانیان بەهۆی ئەوەوە تووشی هیچ زیانێک نابێت»، پاشان پرسیاریان لێیکرد سەبارەت بە (عەزل:الْعَزْلِ)**؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەمە کوشتنی منداڵی زیندووە بە شاراوەیی -الوأد الخفي-»، عبید الله لە موقریئەوە ئەم بەشەى زیاد کردووە -کە ئایەتە-: {وَإِذَا الْمَوْءُودَةُ سُئِلَتْ} [التکویر:8] واتە: {وە کاتێك پرسیارکرا لە کچانی زیندە بە چاڵ}. *(غیلە کردن واتا: جووتبوون لەگەڵ خێزاندا ئەگەر لە حاڵەتی سکپڕبوون یان شیرپێداندا بێت)، **(عەزل: بریتیە لە دەرهێنانی ئەندامێنی نێرینە لە نێو ئەندامی مێینەى ئافرەت ئەگەر مەنیەکە نزیک بووە لەوەى بێتە دەرەوە؛ بۆئەوەى لە دەرەوەی ئەندامی مێینەى ئافرەتەکە دەربچێت)
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

