HadeethEnc · 2.21.0
زیناکەری جەڵدلێدراو مارەیی هیچ یەکێک ناکات مەگەر وەکو خۆی بێت
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «زیناکەری جەڵدلێدراو مارەیی هیچ یەکێک ناکات مەگەر وەکو خۆی بێت (زیناکەر بێت)».
02
Explanation
ئەم فەرموودەیە ڕوونکردنەوەى جۆرێکی پوچەڵە لە جۆرەکانى مارەیی کردن، ئەویش بریتیە لە مارەیی وهاوسەرگیری کەسێکی زیناکەر کە تەوبەی نەکردبێت لەو کارە قێزەوەنە؛ وزیناکردنەکەى سەلێمنراوە، نابێت هاوسەرگیری بکات لەگەڵ ئافرەتێکی مسوڵمانى داوێن پاک، هاوسەرگیری لەگەڵ ئەم زیناکەرەدا ناکات مەگەر ئافرەتێک وەکو خۆی زیناکەر بێت، وحاڵی وەکو حاڵی خۆی بێت، ئەمە حوکمەکەیەتی ئەگەر تەوبەی نەکردبێت لەم تاوانە گەورەیە، وهەروەها ئافرەتێکی زیناکەر ئەگەر تەوبەی نەکردبێت لەو تاوانە بۆگەنە نابێت پیاوێکی مسوڵمانی داوێن پاک هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات، و وەسفکردنی زیناکەر بە جەڵدلێدراو حوکمی زۆرینەیە؛ چونکە بە زۆری ئەوەى زیناکردنی سەلمێنرا بێت جەڵدی لێدەدرێت، بەڵام ئەو زیناکەرەش دەگرێتەوە کە جەڵدی لێنەدراوە، لە هەردوو حاڵەتەکەدا ئەگەر گرێبەستی هاوسەرگیری بەسترا ئەوا ئەمە گرێبەستێکی پوچەڵە، خواى گەورە دەفەرموێت: {ٱلزَّانِى لَا يَنكِحُ إِلَّا زَانِيَةً أَوْ مُشْرِكَةً وَٱلزَّانِيَةُ لَا يَنكِحُهَآ إِلَّا زَانٍ أَوْ مُشْرِكٌ ۚ وَحُرِّمَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِين} [النور: 3] واتە:{پیاوی زیناکەر ئافرەتی زیناکەر یان موشریک مارە دەکات، وە ئافرەتی زیناکەر تەنها پیاوی زیناکەر یان موشریک مارەی دەکات، (مارەیی کردن و شووکردن بە زیناکەر) یاساغ کراوە -حەرامکراوە- لەسەر ئیمانداران}.
Attribution
[ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

