ئایا نەتان بیستووە؟ ئایا نەتان بیستووە؟ سادە بوون لە ئیمانەوەیە، سادە بوون لە ئیمانەوەیە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی ئومامە ئیاس کوڕی سەعلەبەی ئەنساڕی حارسیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژێکیان باسی (ڕازاوەیی) دونیایان کرد لە کاتی ئامادەبوونی ئەو، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا نەتان بیستووە؟ ئایا نەتان بیستووە؟ سادە بوون لە ئیمانەوەیە، سادە بوون لە ئیمانەوەیە»، گێڕەرەوەى فەرموودەکە دەڵێت: واتا سادە بوون لە پۆشاک وحاڵدا.
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

