خوای گەورە بەندەی تەقواکار ونەفس دەوڵەمەند وشاراوەى -خۆدەرنەخەری- خۆشدەوێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «خوای گەورە بەندەی تەقواکار ونەفس دەوڵەمەند وشاراوەى -خۆدەرنەخەری- خۆشدەوێت».
Explanation
لەوانەش، تەقوادار: ئەوەیە فەرمانەکانى خودا جێبەجێ دەکات، وخۆی بەدوور دەگرێت لە نەهی لێکراوەکان.
وبەندەى نەفس دەوڵەمەندی خۆشدەوێت: ئەوەى کە پێویستی بە خەڵکی نییە وتەنها داوا لە الله دەکات وئاوڕ بۆ کەسی تر ناداتەوە.
وبەندەى خۆدەرنەخەری خۆشدەوێت: ئەوەى سادەیە، وسەرقاڵی پەرستنی الله یە، وخەریکی ئەو شتانەیە کە سوودی بۆی هەیە، وگرنگی نادات بەوەى خەڵکی بیانسێت یان ستایش وباس بکرێت.
Benefits
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

