HadeethEnc · 2.21.0
ئەگەر هەر دەتانەوێت دابنیشتن؛ ئەوا مافى ڕێگا بدەن، ووتیان: ئەی مافەکەى چییە؟ فەرمووی: چاو پاراستن (نەزەر نەکردن)، وئازار نەدان، و وەڵامدانەوەى سەلامکردن، وفەرمان بە چاکە ونەهی لە خراپە
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئاگاداربن لەسەر ڕێگاکان دامەنیشتن»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، چارەمان نیە ئەوە شوێنی دانیشتنمانە وقسە لەسەر کاروبارەکانمان دەکەین لەو شوێنانە؟ فەرمووی: «ئەگەر هەر دەتانەوێت دابنیشتن؛ ئەوا مافى ڕێگا بدەن»، ووتیان: ئەی مافەکەى چییە؟ فەرمووی: «چاو پاراستن (نەزەر نەکردن)، وئازار نەدان، و وەڵامدانەوەى سەلامکردن، وفەرمان کردن بە چاکە ونەهی کردن لە خراپە».
02
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوەڵانی ئاگادار کردەوە لە دانیشتن لەسەر ڕێگاوبانەکان، ووتیان: ناتوانین دانەنیشین ونەوەستین لەو شوێنانەدا، فەرمووی: ئەگەر هەر نەتانتوانى ئەوا واجبە مافى ڕێگا بدەن، وپرسیاری مافى ڕێگایان لێی کرد، پێیانی فەرموو: ئەوەیە چاویان بپارێزن لە نەزەر کردن وسەیر کردنی ئەو ئافرەتانەى ڕێدەکەن لە پێشیانەوە ونابێت ئازاری خەڵکی بدەن بە قسە یان کردەوە، ودەبێت وەڵامی سەلامکردن بدەنەوە، وپێویستە فەرمان بە چاکە بکەن ونەهی لە خراپە بکەن ئەگەر خراپەیەکیان بینی.
Attribution
[بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

