اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ غَلَبَةِ الدَّيْنِ، وَغَلَبَةِ الْعَدُوِّ، وَشَمَاتَةِ الْأَعْدَاءِ
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای دەكرد بە ووتنی ئەم وشانە ودەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ غَلَبَةِ الدَّيْنِ، وَغَلَبَةِ الْعَدُوِّ، وَشَمَاتَةِ الْأَعْدَاءِ»، واتە: «خودایە پەنا بە تۆ دەگرم: لە تیاچوونم بەهۆی قەرزدارییەوە، ولە زاڵبوونی دوژمن بەسەرمدا، ولە دڵخۆشبوونی دوژمنەکان بەهۆی بەڵا وناخۆشیەکانم».
Explanation
یەكەم: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ:خودایە پەنا دەگرم)؛ داوای داڵدەدان و بەهاناوە هاتنە، (بِكَ:بە تۆ)؛ تەنها داوای پەنادان لە تۆ دەكەم نەك لە هیچ كەسێكی تر، (مِنْ غَلَبَةِ الدَّيْنِ:لە تیاچوونم بەهۆی قەرزدارییەوە)؛ لە زاڵبوونی وخەفەت وناڕەحەتیم بەهۆیەوە، وداوای یارمەتی لە تۆ دەكەم بەوەی بتوانم قەرزەكە بدەمەوە.
دووەم: (وَغَلَبَةِ الْعَدُوِّ:ولە زاڵبوونی دوژمن بەسەرمدا)؛ لە زاڵبوون ودەسەڵاتی بەسەرمدا، وداوات لێدەكەم ئازار وزیانلێدانی لە من دوور بێت، وسەركەوتووم بكەیت بەسەریدا.
سێیەم: (وَشَمَاتَةِ الْأَعْدَاءِ:ولە دڵخۆشبوونی دوژمنەکان بەهۆی بەڵا وناخۆشیەکانم)؛ وئاسوودە بوونیان بەوەی تووشی مسوڵمانان دەبێت لە بەڵا وكارەساتەكان.
Benefits
قەرزکردن بەشێوەیەکی گشتی ئاساییە، بەڵکو خەجاڵەتی وشەرمەزاری بۆ ئەو کەسەیە کە وەفادار نییە بەرامبەر دانەوەى قەرزەکە؛ ئەمەیە قەرزکردنی ناڕەوا.
دەبێت مرۆڤ دوور بێت لەو شتانەی تووشی ئاسوودەیی ناحەزان وڕەخنەلێگرتنی دەكەن.
ڕوونكردنەوەی دوژمنایەتی كافرەكان بەرامبەر ئیمانداران ودڵخۆشن كاتێك ئیمانداران تووشی بەڵا وكارەساتەكان دەبن.
كاتێك دوژمنان دڵخۆشیان پیشاندەدەن بەهۆی تووشبوونی مرۆڤ بە بەڵایەك ئەوا ئەمە لە خودی بەڵاكە سەختترە لەسەر مرۆڤ.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

