خەڵکی لە ڕۆژی قیامەتدا بە پێی پەتی وڕووتی وخەتەنە نەکراوی حەشر دەکرێن
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عائیشە دایکی ئیماندارانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «خەڵکی لە ڕۆژی قیامەتدا بە پێی پەتی وڕووتی وخەتەنە نەکراوی حەشر دەکرێن»، (عائیشە دەڵێت): ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا پیاوان وئافرەتان هەموویان سەیری یەکتری دەکەن؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی عائیشە، ڕەوشەکە لەوە ترسناکترە کە ئەوەیان بەلاوە گرنگ بێت سەیری یەکتر بکەن».
Explanation
Benefits
جەختکردنەوە لەسەر ئەوەى مرۆڤ تووشی تاوان وگوناهــ دەبێت بەهۆی بێئاگابوونەوە -غەفڵەتەوە-؛ چونکە ئەگەر بیر لە مەزنی ئەو زاتە بکاتەوە کە سەرپێچی فەرمانەکانى کردووە یان سزاكانی ئەوا هێندەی چاوتروکانێکیش بێئاگا نابێت لە یادکردنی وسوپاسکردنی وپەرستنی بە جوانى، بۆیە دەبینی لە ڕۆژی قیامەتدا خەڵکی سەرقاڵن بەخۆیانەوە وسەیری یەکتر ناکەن.
زۆری شەرم وحەیای ئافرەتان لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەوەتا عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- بە شەرمەوە پرسیاری کرد کاتێک بیستی خەڵکی بە پیاوان وئافرەتانەوە بەڕووتی حەشر دەکرێن لە ڕۆژی قیامەتدا.
سیندی دەڵێت: هەموو سەرقاڵە بە حاڵی خۆیەوە ونازانێت براكەی حاڵی چۆنە، خوای گەورە دەفەرموێت: {لِكُلِّ امْرِئٍ مِنْهُمْ يَوْمَئِذٍ شَأْنٌ يُغْنِيهِ} [عبس: 37] {ھەموو یەکێك لەوان لەو ڕۆژەدا سەرقاڵی حاڵی خۆیەتی ونایپەرژێتە سەر كەسی تر}؛ بۆیە هیچ یەكێك ئاوڕ ناداتەوە بۆئەوەی سەیری عەورەتی كەسێكی تر بكات.
خەتەنە كردن؛ لە نێردا: بریتیە لە بڕینی ئەو پێستەی كە سەرەوەی چووكی داپۆشیووە، ولە مێینەدا: بریتیە لە بڕینی ئەو پێستەی كە لە سەرەوەی ئەندامی زاوزێیە ولە پۆپنەی كەڵەشێر دەچێت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

