دوو نیعمەت خەڵکی قەدری نازانن: لەش ساغی، و سەرقاڵ نەبوون (كاتی دەست بەتاڵی)
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دوو نیعمەت خەڵکی قەدری نازانن: لەش ساغی، و سەرقاڵ نەبوون (كاتی دەست بەتاڵی)».
Explanation
Benefits
ئیبن خازین دەڵێت: نیعمەت ئەو شتەیە كە لای مرۆڤ تام وچێژی هەیە، وخەسارۆمەندی (یان زیان وفێڵ) ئەوەیە شتێك بكڕێت بە چەندەها جار زیاتر لە نرخی ڕاستەقینەی خۆی، یان خەسارۆمەندی ئەوەیە شتێك بفرۆشێت بە زۆر كەمتر لە نرخی ڕاستەقینەی خۆی، بۆیە هەركەسێك لاشەی ساغ بێت وسەرقاڵ نەبێت بە ئەركی قورس؛ سەرەڕای ئەمەیش هەوڵ نەدات بۆ چاككردنی قیامەتی ئەوا وەكو كەسی دۆڕاو وزیانلێكەوتوو وایە لە كڕین وفرۆشتندا.
بەپەرۆشی لەسەر سوود وەرگرتن لە لەش ساغی ودەست بەتاڵی بۆئەوەى بەندە لە خواى گەورە نزیک بێتەوە، وکردەوە چاکەکان ئەنجام بدات پێش ئەوەى کاتی نەخۆشی وسەرقاڵبوون بێت.
سوپاسکردنی خواى گەورە لەسەر نیعمەتەکانى بەوە دەبێت کە لە ئەنجامدانى کردەوەى چاکە وپەرستنی خواى گەورەدا نیعمەتەکان بەکاربهێنێت.
قازی عیاز وئەبو بەكر ئیبن عەرەبی دەڵێن: ڕای جیاواز هەیە سەبارەت بە یەكەم نیعمەتی الله لەسەر بەندە، ووتراوە: ئیمان -باوەڕ-، ووتراوە: ژیان، ووتراوە: لەش ساغی، یەكەم پەسەندترە چونكە نیعمەتێكی ڕەهایە، ژیان ولەش ساغی؛ نیعمەتی دونیایین، ونابنە نیعمەتێكی ڕاستەقینە مەگەر ئیمانیان لەگەڵدا بێت، ولێرەدا زۆرێك لە خەڵكی خەسارۆمەندن سەبارەت بەم نیعمەتانە، واتا دۆڕاون وبەرهەمیان نییە، بۆیە هەركەسێك گوێڕایەڵی نەفسی بكات كە فەرمانكارە بە خراپە وحەز دەكات پاڵی لێبداتەوە ومرۆڤ هەوڵ نەدات؛ لە ئەنجامدا واز بهێنێت لە پاراستنی سنوورەكان، ودوور بكەوێتەوە لە گوێڕایەڵی پەروەدگاری؛ ئەوا بەڕاستی كەسێكی خەسارۆمەندە، هەروەها ئەگەر دەست بەتاڵیش بێت، چونكە كەسی سەرقاڵ لەوەیە پۆزشێكی هەبێت بە پێچەوانەی دەست بەتاڵیەوە؛ كە پۆزشی نییە ودەبێتە بارگرانی بەسەریەوە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

