HadeethEnc · 2.21.0
ئەوەى بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان بێت بۆ نوێژی جومعە وبە بێدەنگی گوێبگرێت لە وتارەکە؛ ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە گوناهەكانی نێوان ئەو جومعەیە وئەوەی داهاتوو وزیادەی سێ ڕۆژ
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان بێت بۆ نوێژی جومعە وبە بێدەنگی گوێبگرێت لە وتارەکە؛ ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە گوناهەكانی نێوان ئەو جومعەیە وئەوەی داهاتوو وزیادەی سێ ڕۆژ، وئەوەى دەست لە وردە بەرد بدات (خۆی سەرقاڵ بکات لە کاتی وتارەکەدا)؛ ئەوا قسە وکردەوەى پوچی ئەنجامداوە».
02
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك بەجوانی وڕێكی دەستنوێژ بگرێت بە جێبەجێكردنی پایەكانی وسونەت وئەدەبەكانی، پاشان بێت بۆ نوێژی هەینی وبە جوانی گوێ بۆ وتاربێژ بگرێت، وبێدەنگ بێت لە ووتن وكردنی شتی پوچەڵ؛ ئەوا خوای گەورە لە گوناهە بچووكەكانی دە ڕۆژی خۆشدەبێت، لە نوێژی هەینیەوە بۆ نوێژی هەینی دواتر وزیادەی سێ ڕۆژ؛ چونكە پاداشتی چاكە بە دە هێندەیە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریدا سەبارەت بە ئامادە نەبوونی دڵ لەكاتی وتار وئامۆژگاریدا، بەهۆی سەرقاڵبوونی ئەندامەكان بە دەستلێدان لە بەرد وهۆكاری تری سەرقاڵكەر، ئەوەی بەم شێوەیە بێت ئەوا تووشی پوچەڵ بووە، ئەوەی تووشی پوچەڵ بێت ئەوا بێبەشكراوە لە پاداشتی نوێژی هەینی.
03
Benefits
هاندان وئامۆژگاری بۆ دەستنوێژگرتن بە شێوازێکی جوان وکامڵ، وهەروەها بەردەوام بوون لەسەر ئەنجامدانى نوێژی جومعە.
فەزڵ وپلە وپایەى نوێژی جومعە.
واجبە مسوڵمان بە جوانى گوێ بۆ وتاری جومعە بگرێت، وخۆی سەرقاڵ نەکات بە قسەکردن ویان هەرشتێکی تر.
ئەوەی خۆی سەرقاڵ بكات لەكاتی وتاردا ؛ نوێژی هەینیەكەی دروستە وفەرزێتی ئەم نوێژەی لەسەر لادەچێت، بەڵام پاداشت لەدەست خۆی دەدات.
فەزڵ وپلە وپایەى نوێژی جومعە.
واجبە مسوڵمان بە جوانى گوێ بۆ وتاری جومعە بگرێت، وخۆی سەرقاڵ نەکات بە قسەکردن ویان هەرشتێکی تر.
ئەوەی خۆی سەرقاڵ بكات لەكاتی وتاردا ؛ نوێژی هەینیەكەی دروستە وفەرزێتی ئەم نوێژەی لەسەر لادەچێت، بەڵام پاداشت لەدەست خۆی دەدات.
Attribution
[(مسلم) ڕیوایەتی كردووە]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

