هەر کەسێکمان له ئێوه کرده كاربەدەست، ودەرزیيەكى دروومان يان زیاترى لێ شاردینەوە ئەوە خیانەتە وله ڕۆژی قيامەتتدا گيرۆدە دەبێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عەدی کوڕی عەمەیرەی کیندی -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر کەسێکمان له ئێوه کرده كاربەدەست، ودەرزیيەكى دروومان يان زیاترى لێ شاردینەوە ئەوە خیانەتە وله ڕۆژی قيامەتتدا گيرۆدە دەبێت (وەکو دز حسێبی بۆ دەکرێت)»، پیاوێکی ڕەش پێست له ئەنساڕیەکان هەستا، وەکو ئەوە وابێت ئێستا لەبەرچاومدایە، و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەو ئەرکەم لێوەربگرەوە که پێت سپاردووم، فەرمووى: «تۆ چیت دەوێت؟»، ووتى: لە تۆوە بیستوومە کە ئەوه وئەوەت فەرمووە، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووى: «من ئێستاش دەیڵێم: ھەرکەسێکمان له ئێوه کرده كاربەدەست؛ با (ھەرشتێکی دەستکەوت) كەم وزۆریمان بۆ بهێنێت، ئەوەی كه پێى دەدرێت وەریبگرێت, وئەوەيشی پێی نادرێت دەستى لێهەڵبگرێت».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

