لە ئێمە نییە ئەو کەسەی: لە ڕوومەتی بدات، وکراسەکەی بدڕێت، ودەنگ وهاواری جاهیلیەتی -نەفامی- لێوە دەربچێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئێمە نییە ئەو کەسەی: لە ڕوومەتی بدات، وکراسەکەی بدڕێت، ودەنگ وهاواری جاهیلیەتی -نەفامی- لێوە دەربچێت».
Explanation
یەكەم: ئەوەی لە ڕوومەتی دەدات، وبە تایبەت باسی ڕوومەتی كردووە چونكە زۆرێك لە خەڵكی لەكاتی ناخۆشیدا لەو شوێنەیان دەدەن، ئەگەرنا لێدان لە هەرشوێنێكی تری ڕوو؛ بەهەمان شێوە نەهی لێكراوە.
دووەم: دڕینی جل وپوشاک؛ بەهۆی زۆری ناڕازی وتوڕەییەوە ئەم كارە دەكات.
سێیەم: بانگكردن بە بانگەشەی خەڵكی جاهیلیەت وەكو نزای مردن وتیاچوون وشیوەن ولاواندنەوە وهتد.
Benefits
واجبێتی ئارامگرتن لەسەر كارەسات وناڕەحەتیەکان، وحەرامێتی ناڕازی وتوڕەیی دەربڕین بەرامبەر ڕووداوە ئازاردەرەكان كە لە قەدەری پەروەردگاردا هاتووە، وهەروەها حەرامێتی دەرخستنی ئەم ناڕازییە بە: شیوەن ولاواندنەوە وقژ تاشین وجل دڕین وهتد.
حەرامێتی لاساییکردنەوەى جاهیلیەت (سەردەمی پێش ئیسلام) لەو كردەوانەی کە خاوەنی شەریعەت لێیان ڕازی نییە.
ئاساییە مرۆڤ دڵتەنگ بێت وبە دەنگی ئاساییەوە بگری، وئەمە پێچەوانەى ئارامگرتن نییە لەسەر قەزا وقەدەری خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، بەڵکو ڕەحمەتێکە خواى گەورە کردوویەتیە نێو دڵی کەسە نزیک وخۆشەویستەکانى.
دەبێت مسوڵمان ڕازی بێت بە قەزا وقەدەری خواى گەورە، وئەگەر ڕازی نەبوو دەبێت ئارام بگرێت چونکە ئەمە واجبە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

