HadeethEnc · 2.21.0
ئەگەر سێ کەس بوون؛ با دووانتان بە نهێنی قسە نەکەن دوور لە ئەوی تر، هەتاوەکو تێکەڵ بە خەڵکی زیاتر دەبن؛ چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەى دڵتەنگ بێت
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر سێ کەس بوون؛ با دووانتان بە نهێنی قسە نەکەن دوور لە ئەوی تر، هەتاوەکو تێکەڵ بە خەڵکی زیاتر دەبن؛ چونکە ئەمە (ئەم بە نهێنی قسەکردنە) دەبێتە هۆی ئەوەى (کەسی سێیەم) دڵتەنگ بێت».
02
Explanation
ئاینی ئیسلام فەرماندەکات ڕێزگرتن لە هەستی مرۆڤەکان ونەشکاندنی دڵیان بە وتە وکردەوە ودانیشتن وگفتوگۆ کردن لەگەڵیان بەڕێزەوە وبە ئەوپەڕی جوانیەوە، وهەروەها ئاینی ئیسلام مسوڵمان ئاگادار دەکاتەوە لەوەى کە ببێتە هۆی ئازاردانی مسوڵمانان وترساندنیان ودروستکردنی گومان بەرامبەریان، ولەوانەش کۆمەڵێک سێ کەس بوون؛ نابێت دووانیان بە نهێنی قسە نەکەن دوور لە ئەوی تر (کەسی سێیەم)؛ چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەى دڵتەنگ بێـت و وا هەست بکات کە ئەو شایستە نییە بەوەى لەو قسەیەدا بەشدار بێت ولەوەیە گومانی ئەوە ببات باسی ئەو دەکرێت وگاڵتەی پێدەکرێت، وهەروەها هەستدەکات تەنیایە، بۆیە شەریعەت هاتووە بە نەهی کردن لەم بە (نهێنی قسەکردنە).
Attribution
[بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

