ئاگاداری گومانی خراپ بن، چونکە گومانی خراپ درۆترین قسە ولێکدانەوەیە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئاگاداری گومانی خراپ بن، چونکە گومانی خراپ درۆترین قسە ولێکدانەوەیە، بەدوای هەڵە وكەموكورتی یەكتر مەگەڕێن، وسیخوڕی بەسەر یەكەوە مەكەن، وحەسووی بەیەكتر مەبەن، وپشت لەیەكتر مەكەن، وڕقتان لەیەكتر نەبێتەوە، ئەی بەندەكانی الله ؛ ببن بە برای یەكتر».
Explanation
(گومانی خراپ): ئەمیش تۆمەت كردنی كەسێكە لە دڵدا بەبێ هیچ بەڵگەیەك، وڕوونیكردەوە كە ئەمە درۆترین قسە ولێكدانەوەیە.
(گەڕان بەدوای هەڵە وكەموكورتی خەڵكی) ؛ ئینجا بە چاو یان بە گوێ بێت.
(سیخوڕی كردن): ئەمیش بریتیە لە گەڕان بەدوای ئەو شتانەی شاراوەن و بەئاسانی نادۆزرێنەوە، زۆرجار لەچوارچێوەیەكی خراپدا ئەم دەستەواژەیە بەكاردەهێنرێت.
(حەسوودی): ئەمیش بریتیە لە حەز نەكردن بەوەی خەڵكانێك خودا نیعمەتی پێیان بەخشیووە.
(پشت لەیەكتر كردن): بریتیە لە دووركەوتنەوەی مسوڵمانان لە یەكتر، وسەلام لە یەكتر ناكەن وهەورەها سەردانی یەكتر ناكەن.
(ڕق لێبوونەوە): بریتیە لە كینە ودەربڕینی ڕق لە مسوڵمان بۆ ئازاردانی، وڕووگرژی وخراپ مامەڵە کردن لەگەڵیدا لەكاتی گەیشتن پێی.
پاشان ڕستەیەكی گشتگیری فەرموو كە بەهۆیەوە حاڵ وپەیوەندی نێوان مسوڵمانان چاك دەبێت، فەرمووی: (ئەی بەندەكانی الله ؛ ببن بە برای یەكتر)، برایەتی پەیوەندی نێوان مسوڵمانان چاك دەكات ویەكگرتوو دەبن، وخۆشەویستی وتەبایی لەنێوانیان زیاد دەكات.
Benefits
مەبەست لێرەدا ئاگادارکردنەوەیە لە تۆمەت وگومانێک کە لە دەرووندا جێگیر بێت وبمێنێتەوە، وسووربوون هەبێت لەسەر پشکنین وهێنان وبردنی ئەو گومانە، بەڵام گومانێک تەنها بێتە نێو نەفسەوە وبڕوات بەبێ پشکنین ؛ ئەوا ئەمە مرۆڤ لۆمەی ناکرێت لەسەری.
حەرامێتی هۆكارەكانی لێكدووركەوتنەوە ودەنگدابڕان لەنێوان تاكەكانی كۆمەڵگای مسوڵمان، وهەروەها حەرامێتی سیخوڕی كردن وحەسوودی وهاوشێوەكانیان.
ئامۆژگاری كردن بە مامەڵەكردن لەگەڵ مسوڵمان وەكو برا لە ئامۆژگاری وخۆشەویستی.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

