ئایا دەزانن غەیبەت چییە؟ » ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانێت، فەرمووی: «ئەوەیە شتێک بڵێیت سەبارەت بە براکەت کە ئەگەر ئەو بیبیستێت حەزی پێنەکات
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا دەزانن غەیبەت چییە؟ » ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانێت، فەرمووی: «ئەوەیە شتێک بڵێیت سەبارەت بە براکەت کە ئەگەر ئەو بیبیستێت حەزی پێنەکات»، ووترا: ئەی ئەگەر ئەو قسەیەی کە سەبارەت بە ئەو کرا تێیدا بوو؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر ئەو قسەی سەبارەت بە ئەو کرا تێیدا بوو؛ ئەوا غەیبەتی ئەوت کردووە، وئەگەر تێیدا نەبوو؛ ئەوا بوهتانت بۆی کردووە».
Explanation
بەڵام ئەگەر ئەو سیفەتەى تێدا نەبێت ؛ ئەمە گەورەترە لە تاوانى غەیبەتکردن، کە پێی دەووترێت: بوهتان، واتا: درۆ هەڵواسین بۆ کەسێک لەکاتێکدا ئەو سیفەتەى تێدا نەبێت.
Benefits
جوانی ئەدەب وڕەوشتی هاوەڵان لە بەرامبەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، کە ووتیان: خودای گەورە وپێغەمبەرەکەی دەزانێت.
کەسی پرسیارلێکراو شتێک نەزانێت دەڵێت: خودا زاناترە.
شەریعەتی ئیسلام کۆمەڵگا دەپارێزێت ئەمیش بەپاراستنی مافەکان وبرایەتی لەنێوانیاندا.
غەیبەت حەرامکراوە مەگەر لەچەند حاڵەتێکی دەگمەندا؛ لەوانەش: - لابردنی ستەم؛ کەسی ستەملێکراو باسی ستەمکار دەکات لەلای ئەو کەسەی دەتوانێت مافەکەى بۆ وەربگرێتەوە بۆیە دەڵێت: فڵان کەس ستەمی لێکردووم یان ئاوا وئاوای کردووە. - ڕاوێژپێکردن لەبابەتی هاوسەرگیری وهاوبەشی(شەریکی) ودراوسێیەتی وهتد.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

