HadeethEnc · 2.21.0
جبریل -علیه السلام- بەردەوام ئامۆژگاری و وەسیەتی دەکردم سەبارەت بە دراوسێ؛ هەتا گومانم وابوو کە دەیکات بە میراتگریش
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جبریل -علیه السلام- بەردەوام ئامۆژگاری و وەسیەتی دەکردم سەبارەت بە دراوسێ؛ هەتا گومانم وابوو کە دەیکات بە میراتگریش».
02
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە جبریل -علیه السلام- بەردەوام دووبارەی دەکردەوە وفەرمانی پێدەکرد کە گرنگی بەدراوسێ بدات، مسوڵمان یان کافر ، خزم یان بیانی بێت، ئەم گرنگیدانە بە پاراستنی مافەکانى وئازار نەدانی دێتە دی، وهەروەها چاکەکار بوون بەرامبەر وئارامگرتن لەسەر ئازاردانى، تەنانەت بەهۆی زۆری دووبارە وفەرمانکردن لەلایەن جبریلەوە سەبارەت بە ئەم بابەتە ؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی وابوو وەحی دادەبەزێت کە فەرماندەکات بە بەخشینی بەشێک لە میرات بەدراوسێ.
03
Benefits
گەورەیی مافی دراوسێ و واجبە گرنگی بە ئەم مافە بدرێت.
زۆر جەختکردنەوە لەسەر مافى دراوسێ بە وەسیەت وئامۆژگاریکردن لەجبریلەوە ؛ مانای ئەوەیە کە گرنگە ڕێزی لێبگیرێت وخۆشەویستی بۆی هەبێت وچاکەکاری بەرامبەر بکرێت، وزیانی لە سەر لابدرێت، وسەردانی نەخۆشی بکرێت، وپیرۆزبایی لێبکرێت لە کاتی خۆشیدا، ودڵدانەوە هەبێت بۆی لە کاتی ناخۆشیدا.
هەرچەندە دەرگای دراوسێ نزیکتر بێت ئەوا مافی زیاتر جەختی لەسەر کراوەتەوە.
تەواوی وکەماڵی شەریعەت لەوەى پێی هاتووە کە دەبێتە هۆکاری چاککردنی کۆمەڵگا ؛ لەوانەش چاکەکاری بەرامبەر دراوسێ ولابردنی زیان لەسەری.

Attribution
[(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares