ئەی ئوسامە، کوشتت پاش ئەوەى ووتی: ( لا إلهَ إلَّا اللهُ )؟
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
ئوسامەی کوڕى زەید -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە مەفرەزەیەك ناردينى بۆ سەر تیرەی (حروقات) لە هۆزی (جوهەینە) دەمەوبەیان گەیشتینە لای کانیاوەکانیان، (كەوتبوونه جەنگەوە وشکاندبوونیان) ئوسامە دەڵێت: من وپیاوێکی ئەنساڕی بە دوای پیاوێکەوە بووین کاتێک گەیشتین پێی، ووتى: (لا الەالا الله)، ئەنساڕیەکە وازی لێی هێنا ونەیکوشت ومن بە ڕمەکەم کوشتم، کاتێک هەواڵی ئەم ڕووداوە گەیشت بە پێغەمبەری خودا، فەرمووی: «ئايا کوشتت پاش ئەوەى ووتی (لا اله الا اللە)»، بەردەوام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەر ئەوەی دەوتەوە بەسەرما هەتا خۆزگەم خواست كه ئەو رۆژه موسڵمان ببومایە. لە ریوایەتێکدا: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووى: «ئايا کوشتت پاش ئەوەى ووتی (لا اله الا اللە)»، دەڵێت: ووتم ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕاستیدا ئەو لە ترسى چەکەکە وای وت،. فەرمووى: «ئايا دڵت لەت کرد تا بزانیت لەبەرئەوە وتوويەتی یان نا»، بەردەوام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەی دەوتەوە بەسەرما هەتا خۆزگەم خواست كه ئەو رۆژه موسڵمان ببومایە.
جوندوبی كوڕی عبداللە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سوپایەكى لە موسڵمانان نارد بۆ سەر تیرەیەک لە موشریكەکان، لەوێ بەرامبەر بەيەك ڕاوەستان، پیاوێك لە موشریكەكان ھەر کە نیازی كوشتنى موسڵمانێكی بوایە پەلامارى دەدا ودەیكوشت، یەکێک لە موسڵمانەکان بێئاگايى ئەو پیاوەی قۆستەوە وپەلاماریدا، واش قسەیان بۆ كردووین کە ئەو پیاوه ئوسامەى كوڕى زەید بوو، کاتێک شمشێری لێ ڕاکێشا موشریكەکە ووتى: (لا إله إلا الله)، بەڵام ھەر كوشتى، ئینجا هەواڵدەر خۆی گەیاندە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش پرسیارى لێكرد و وەڵامی دایەوە هەتا هەواڵی ئەو پیاوەشى دايە (واتە هەواڵی ئوسامە كە چى كردووه)، پێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- بانگى كرد وفەرمووى: «بۆچی کوشتت؟»، ئوسامە ووتى: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئازارى دەگەیاند بە موسڵمانەكان، فڵان وفیسارى كوشت وناوی چەند کەسێکی ووت ھەر بۆيە منیش پەلامارم دا وکاتێک چاوی بە شمشێرەکە كەوت ووتى: (لا إله إلا الله)، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووى:«ئایا کوشتت؟»، ووتى: بەڵێ، فەرمووی: «ئەی چى دەکەیت له (لا إله إلا الله) ئەگەر بێت لە ڕۆژى قیامەتدا»، ئوسامە ووتى: ئەی پێغەمبەری خودا داوای لێخۆشبوونم بۆ بكە، فەرمووی: «ئەی چى دەکەیت لە (لا اله الا الله) ئەگەر بێت لە رۆژی قيامەتدا»، ئيتر بەو شێوەیە ھەر دەیفەرموو: «ئەی چى دەکەیت له (لا اله الا الله) ئەگەر بێت له ڕۆژی قيامەتدا».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

