مەیکوژە، ئەگەر بیکوژیت؛ ئەو دەچێتە شوێنی تۆ پێش ئەوەى بیکوژیت، وتۆش دەچیتە شوێنی ئەو؛ پێش ئەوەى ئەو وشانە بڵێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە میقدادی کوڕی عەمروی كیندیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ووتم بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- : ئەگەر تووشی کابرایەکی بێباوەڕ بووم وچووین بەگژیەکدا، وبە شمشێرەکەى دای لە دەستم وبڕی، پاشان پەنای بردە پاڵ دارێک، وگووتی: مسوڵمان بووم بۆ الله، ئایا بیکوژم ئەی پێغەمبەری خودا پاش ئەوەى ئەم قسەی کرد؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نەخێر مەیکوژە»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، دەستێکی بڕیم پاشان ئەم قسەی کرد؟! پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «مەیکوژە، ئەگەر بیکوژیت؛ ئەو دەچێتە شوێنی تۆ پێش ئەوەى بیکوژیت، وتۆش دەچیتە شوێنی ئەو؛ پێش ئەوەى ئەو وشانە بڵێت».
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: مەیكوژە.
ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەو دەستێكی بڕیم، لەگەڵ ئەمەیشدا نەیكوژم؟!
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: مەیكوژە، چونكە خوێنی حەرام بووە، ئەگەر بیكوژیت لەپاش مسوڵمانبوونی؛ ئەوا ئەو لە پلەی تۆدایە وخوێنی پارێزراوە بەهۆی مسوڵمانبوونەوە، وتۆ لە پلەی ئەودایت وخوێنت حەڵاڵە؛ بەهۆی ئەوەی كوشتت وتۆڵەت لێدەسێندرێتەوە.
Benefits
ئەگەر كەسێك لە كافرەكان مسوڵمان بوو لەكاتی جەنگدا، ئەوا خوێنی پارێزراوە، و واجبە زیانی لێ نەدرێت مەگەر پێچەوانەی مسوڵمان بوونی ڕوون بێتەوە.
واجبە مسوڵمان ئارەزووی شوێنکەوتەى شەریعەت بێت نەک شوێنکەوتەى دەمارگیری وتۆڵەسەندنەوە بێت.
ئیبن حەجەر دەڵێت: ڕێگەپێدراوە پرسیاركردن سەبارەت بە پێشهات وكارەساتەكان لەپێش ڕوودانیان؛ لەسەر بنەمای ئەو ڕایەی دەڵێت ئەم باسە ڕووی نەداوە، وئەوەی لە زانایانی پێشینەوە باسكراوە لە مەكروهیەتی ئەم جۆرە پرسیاركردنە؛ بۆ كاتێكە ئەگەر ڕووداوەكە بە دەگمەن ڕووبدات، بەڵام ئەو ڕووداوەی دەكرێت زۆر جار ڕووبدات؛ ئەوا پرسیاركردن سەبارەتی ئاساییە بۆئەوەی زانست سەبارەتی هەبێت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

