نەوەی ئادەم هیچ دەفرێکی پڕ نەکردووەتەوە شەڕتر وخراپتر لە سكی، بەسە بۆ نەوەى ئادەم چەند پاروویەک بۆئەوەى پشتی ڕێک بوەستێنن، ئەگەر ئەوە تێپەڕێندرا ئەوا با سێیەکی بۆ خواردن، وسێیەکی بۆ خواردنەوە، وسێیەکی بۆ هەناسەدان بێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
ولە میقدام کوڕی مەعدی کەریبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «نەوەی ئادەم هیچ دەفرێکی پڕ نەکردووەتەوە شەڕتر وخراپتر لە سكی، بەسە بۆ نەوەى ئادەم چەند پاروویەک بۆئەوەى پشتی ڕێک بوەستێنن، ئەگەر ئەوە تێپەڕێندرا ئەوا با سێیەکی بۆ خواردن، وسێیەکی بۆ خواردنەوە، وسێیەکی بۆ هەناسەدان بێت».
Explanation
Benefits
مەبەست لە خواردن بریتیە لە پاراستنی تەندروستی وهێز، و بەهۆیانەوە ژیان سەلامەت دەبێت.
تێرکردنی سک بە بەردەوامى زیانی تێدایە بۆ دینداری وبۆ لاشە، ئیمامی عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: (ئاگادار بن سکتان تێر نەکەن، چونکە دەبێتە هۆی زیان بۆ سەر لاشە وتەمەڵبوون لەئەنجامدانى نوێژەکان).
خۆراک لەڕوانگەى حوکمەوە چەند بەشێکە: واجب؛ بەهۆیەوە ژیان بەردەوام دەبێت ونەخواردنی دەبێتە هۆی زیان، ڕێگەپێدراو -جائیز-؛ زیاترە لەبڕی پێویست وترس نییە لە زیانی، مەکروهــ : ئەوەیە ترس هەیە لە زیانی، حەرامکراو؛ ئەوەیە زیانەکەى زانراوە وڕوودەدات، سونەت -موستەحەب-؛ ئەوەیە کە یارمەتیدەرە بۆ پەرستن وگوێڕایەڵیکردنی پەروەردگار، ئەمانە بەجوانى پوختکراوەتەوە وژمێردراوە لە فەرموودەکەدا لەسەر سێ قۆناغ: أ- پڕکردنی سک. ب- خواردنی چەند پاروویەک بۆئەوەى پشت بەڕێکی بوەستێنن -بتوانێت کاروبارەکانى جێبەجێ بکات-. ج- کاتێک فەرمووی: (ثلث لطعامه وثلث لشرابه وثلث لنفسه) واتە: (سێیەکی بۆ خواردن، وسێیەکی بۆ خواردنەوە، وسێیەکی بۆ هەناسەدانی بێت)؛ ئەمانە هەمووی ئەگەر خودی خۆراکەکە حەڵاڵ بێت.
فەرموودەکە بنچینەیەک لە بنچینە پزیشکیەکانى تێدایە، مەودای زانستی پزیشکی لەسەر سێ بنچینە دەخولێتەوە: پاراستنی هێز وڕێک خۆری وخاڵیكردنەوە، ئەم فەرموودەیە دوو دانەى یەکەمی تێدایە، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلَا تُسْرِفُوا إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ﴾ واتە: {وە بخۆن و بخۆنەوە (لەوەی کە خوا حەڵاڵی کردووە بۆتان) و زیادە ڕۆی مەکەن بێگومان خوا زیادەڕۆیانی خۆش ناوێت}.
تەواوی وکەماڵی ئەم شەریعەتە چونکە جەختدەکاتەوە لەسەر بەرژەوەندیەکانى مرۆڤ لە ئاین ودونیادا.
زانستەکانى شەریعەت بنچینە پزیشکیەكانی تێدایە وچەند جۆرێکی باسکراوە، هەروەکو لەباسی هەنگوین وڕەشکە.
حوکمەکانى شەریعەت دانایی لەخۆگرتووە، وبنیات نراوە لەسەر دوورخستنەوەى خراپەکان وهێنانى سوود وبەرژەوەندیەکان.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

