HadeethEnc · 2.21.0
واز لەو شتە بھێنە کە گومانت لێی ھەیە، بۆ شتێک کە گومانت لێی نییە، ڕاستگۆیی دڵنیاییە، ودرۆ گومان ودوودڵیە
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئەبی حەورائی سەعدیەوە دەڵێت: ووتم بە حەسەنی كوڕی عەلی -ڕەزای خوایان لێبێت-: چی شتێكت لەبەركردووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- ؟ ووتی: لەبەرم کردووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم-؛ کە دەفەرموێت: «واز لەو شتە بھێنە کە گومانت لێی ھەیە، بۆ شتێک کە گومانت لێی نییە، ڕاستگۆیی دڵنیاییە، ودرۆ گومان ودوودڵیە».
02
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە وازهێنان لەو شتانەی مرۆڤ گومانی لێی هەیە لە قسە وكردەوەكان، وئایا نەهیان لێكراوە یان نا، وئایا حەرامن یان حەڵاڵن، وشتانێك هەڵبژێرێت كە گومانیان تێدا نیە كە دڵنیایە لە چاكی وحەڵاڵیان، چونكە دڵ ئارام ودڵنیایە سەبارەتیان، هەروەها گومانیان تێدا نییە كە تووشی دڵەڕاوكێ وشڵەژانی بكات.
03
Benefits
پێویستە مسوڵمان بابەت وکاروبارەکانى ژیانی لەسەر یەقین ودڵنیایی دامەزراو بێت، و واز لە شتی گوماناوی بهێنێت، و بەچاوڕۆشنیەوە دینداری بکات.
نەهی کردن لە كردنی شتە گوماناوییەكان -شوبهەکان-.
ئەگەر ئارامی وهێوریت دەوێت ئەوا واز لە شتێک بهێنە کە گومانت لێی هەیە ودووری بخەرەوە لە خۆت.
ڕەحمەتی خواى گەورە بەرامبەر بەندەکانی چونکە فەرمانى پێیانکردووە بە شتانێک کە ئارامی وهێوری نەفسی تێدایە، ونەهی لێیانکردووە لە شتانێک کە تووشی دڵەڕاوکێ وناڕەحەتیان دەکات.

Attribution
[رواه الترمذي والنسائي وأحمد]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares