بە دڵنیاییەوه، ئەوەی خەڵكی پێی گەیشتوون وفێربوون له قسەی پێغەمبەرانی پێشوو؛ ئەوەیە كه ئەگەر شەرمت نەكرد ئەوا هەرچی ئارەزوو دەكەیت بیكه
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بە دڵنیاییەوه، ئەوەی خەڵكی پێی گەیشتوون وفێربوون له قسەی پێغەمبەرانی پێشوو؛ ئەوەیە كه ئەگەر شەرمت نەكرد ئەوا هەرچی ئارەزوو دەكەیت بیكه».
Explanation
Benefits
شەرمكردن ڕەوشتێكە لە ڕەوشتەكانی پێغەمبەران -علیهم السلام-، ولە ڕێباز ونەریتی ئەوانە.
شەرمکردن دەبێـتە هۆی ئەوەى مسوڵمان ئەو کردەوانە ئەنجامبدات کە جوانی دەکات ودەیڕازێنێتەوە، ودوور بکەوێتەوە لەو کردەوانەى کە پیس وناشیرینی دەکات.
نەوەوی دەڵێت: فەرمانكردن لێرەدا بۆ ڕێگەپێدانە، واتا: ئەگەر ویستت شتێك بكەیت ئەوا بیكە ئەگەر نەبێتە هۆی هەستكردن بە شەرمەزاری لەپێش خوای گەورە ولە پێش خەڵكی، ئەگەرنا ئەوا مەیكە، ئەمە یەكێكە لە تەوەرە سەرەكیەكانی ئاینی ئیسلام، مەبەست ئەوەیە شتێك فەرمانی پێكرا بێت واجبە یان سونەتە؛ بۆیە شەرم دەكرێت لە ئەنجام نەدانی، وشتێك نەهی لێكرا بێت حەرامە یان مەكروهە ؛ بۆیە شەرم دەكرێت لە نزیكبوونەوە لێی، بەڵام ڕێگەپێدراو ؛ شەرمكردن لە ئەنجامدانی ئاساییە، هەروەها دووركەوتنەوەیش لێی، بۆیە ئەم فەرموودەیە پێنج حوكمەكەی ئیسلامی لەخۆگرتووە، ووتراوە: ئەم فەرمانكردنە بۆ هەڕەشەیە لێرەدا، ماناكەی: ئەگەر شەرمت نەبوو ئەوا چی دەكەیت بیكە؛ چونكە خوای گەورە پاداشتت دەداتەوە، ووتراوە: فەرمانكردن لێرەدا بەمانای هەواڵدان دێت، واتا: ئەوەی شەرم نەكات هەرچیەكی بوێت دەیكات.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

