HadeethEnc · 2.21.0
ئەگەر بینیتان (مانگی ڕەمەزان) ئەوا ڕۆژوو بگرن، وئەگەر بینیتان (مانگی شەوال) ئەوا ڕۆژوو بشکێنن، ئەگەر نادیار بوو لێتان ئەوا خەمڵاندنی بۆ بکەن
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «ئەگەر بینیتان (مانگی ڕەمەزان) ئەوا ڕۆژوو بگرن، وئەگەر بینیتان (مانگی شەوال) ئەوا ڕۆژوو بشکێنن، ئەگەر نادیار بوو لێتان ئەوا خەمڵاندنی بۆ بکەن».
02
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نیشانەی هاتن وتەواوبوونی مانگی ڕەمەزان ڕووندەكاتەوە، ودەفەرموێت: ئەگەر مانگی ڕەمەزانتان بینی؛ بەڕۆژوو بن، وئەگەر هەور یان شتێكی تر هاتە نێوان ئێوە وبینینی مانگ؛ ئەوا مانگی شەعبان بە سی ڕۆژ حسێب بكەن، وئەگەر مانگی شەوالتان بینی؛ ڕۆژوو بشكێنن، وئەگەر هەور یان شتێكی تر هاتە نێوان ئێوە وبینینی مانگ؛ ئەوا مانگی ڕەمەزان بە سی ڕۆژ حسێب بكەن.
03
Benefits
پشت بەستن بە بینین نەك بە ژماردن ؛ بۆ جەختكردنەوە لەسەر هاتن ودەستپێكردنی مانگ.
ئیبن مونزیر یەكدەنگی زانایانی گێڕاوەتەوە لەسەرئەوەی واجب نییە ڕۆژووگرتن ؛ ئەگەر بۆ هاتن ودەستپێكردنی مانگی ڕەمەزان تەنها پشت بە ژماردن بەسترا بە بێ بینین.
واجبێتی تەواوکردنی سی ڕۆژی مانگی شەعبان، ئەگەر نەیانتوانى بەهۆی هەور یان هەرشتێکی ترەوە مانگی ڕەمەزان ببینن.
مانگی -كۆچی- بیست ونۆ، یان سی ڕۆژە.
واجبێتی تەواوکردنی سی ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، ئەگەر نەیانتوانى بەهۆی هەور یان هەرشتێکی ترەوە مانگی شەوال ببینن.
لە شوێنێكدا كە كەسێك نەبوو گرنگی بدات بە كاروباری مسوڵمان لە ڕۆژووگرتندا، یان كەسێك خۆی گرنگی نەدات بە بابەتی مانگ بینین ئەوا دەبێت ئاگادار بێت وبگەڕێت بەدوایدا وپرسیار بكات لەو كەسانە كە خۆیان دەیبینن یان كەسێك بینیوویەتی كە متمانەیان پێی هەیە؛ بۆیە بە پێی ئەمە ڕۆژوو دەگرێت ودەیشكێنێت.

Attribution
[(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares