HadeethEnc · 2.21.0
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە (ویساڵ). ووتیان: تۆ (ویساڵ) ئەنجامدەدەیت؟ فەرمووی: من وەکو ئێوە نیم، من خواردن وخواردنەوەم پێدەبەخشرێت
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە (ویساڵ)*. ووتیان: تۆ (ویساڵ) ئەنجامدەدەیت؟ فەرمووی: من وەکو ئێوە نیم، من خواردن وخواردنەوەم پێدەبەخشرێت». ولە ئەبو سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرکەسێک لە ئێوە ویستی (ویساڵ) ئەنجامبدات ئەوا با هەتاوەکو کاتی پارشێو (سەحەر) بێت». *(ویساڵ: واتە بەردەوام بوون لە ڕۆژووگرتن ونەشکاندنی ڕۆژووەکە پاش بانگی ئێوارە وبەردەوامبوون لە ڕۆژوو بۆ ڕۆژێکی تر یان زیاتریش)
02
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە ویساڵ* وەکو ڕەحمەت وبەزەییەک بەرامبەر هاوەڵان، بەڵام هاوەڵان بەهۆی خۆشەویستیان بۆ خێر وچاکە وئەنجامدانى ئەو شتانەى لە خودا نزیکیان دەکاتەوە حەزیان دەکرد ئەوانیش ویساڵ ئەنجام بدەن چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامی دەدا ووتیان: تۆ ویساڵ ئەنجامدەدەیت، بەڵام -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو ئەو شتێکی پێدەبەخشرێت لە لە لایەن خوداوە شوێنی خواردن وخواردنەوەى ڕاستەقینەی بۆ دەگرێتەوە بۆیە وزەی دەبێت بۆ ئەنجامدانى پەرستن وماندوو نابێت، بەڵام پێیانی فەرموو هەرکەسێک لە ئێوە حەز دەکات ویساڵ ئەنجامبدات، دەتوانێت هەتاوەکو پارشێو (سەحەر) ڕۆژووەکەى نەشکێنێت. شەریعەتی ئیسلامی ئاسانکارییە بۆ سەر مرۆڤەکان وهیچ قورسی وناڕەحەتی وتوندی وقوڵییەکی تێدا نییە، چونکە بەردەوام بوون لە ڕۆژووگرتن ونەشکاندنی ڕۆژوو زیاتر لە ڕۆژێک؛ ماندووبوونی لاشەی تێدایە وهۆکارە بۆئەوەى تووشی زیان بێت، وخواى گەورە ئەرکێک ناخاتە سەر کەسێک کە لە توانایدا نەبێت، چونکە ئاسانکاری وا دەکات کردەوەکە بەردەوام بێت وکەسەکە بێزار نەبێت، وهەروەها ئەو دادپەروەریەی تێدایە کە خودا لەسەر زەوی دایناوە؛ ئەمیش بریتیە لە جێبەجێکردنی ئەوەی خودا فەرمانی پێکردووە لە پەرستن وهەروەها پێدانی ئیسراحەت بە لاشە بۆئەوەى بەهێز بێت بۆ ئەنجامدانى پەرستنەکان. *(ویساڵ: واتە بەردەوام بوون لە ڕۆژووگرتن ونەشکاندنی ڕۆژووەکە پاش بانگی ئێوارە وبەردەوامبوون لە ڕۆژوو بۆ ڕۆژێکی تر یان زیاتریش)
Attribution
[بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

