HadeethEnc · 2.21.0
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان ئیعتیکافی دەکرد، هەتاوەكو وەفاتی كرد، پاشان خێزانەکانی لە پاش ئەو ئیعتیکافیان دەکرد
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە عائیشەوە دایكی ئیمانداران وخێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم ڕەزای خوای لێبێت دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان ئیعتیکافی دەکرد، هەتاوەكو وەفاتی كرد، پاشان خێزانەکانی لە پاش ئەو ئیعتیکافیان دەکرد».
02
Explanation
دایكی ئیمانداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەردەوام بوو لەسەر ئیعتیكاف كردن*
لە دەی كۆتایی مانگی ڕەمەزان، ئەمیش بۆ بەدەستهێنانی پاداشتی شەوی قەدەر، وبەم شێوەیە بەردەوام بوو هەتاوەكو وەفاتی كرد، ولە پاش ئەو خێزانەكانی بەردەوام بوون لەسەر ئیعتیكاف كردن -ڕەزای خوایان لێبێت-. *(ئیعتیكاف: واتە مانەوە لە مزگەوت و بەجێنەهێشتنی بۆ ئەنجامدانی پەرستن)

03
Benefits
ئیعتیکاف کردن لە مزگەوتدا؛ ڕێگەپێدراوە، تەنانەت بۆ ئافرەتانیش بەپێی ڕێكارە شەرعییەكان، وبە مەرجی دووربوون لە فیتنە.
جەختکراوەتەوە لەسەر ئیعتیکاف کردن بەتایبەت لە کۆتا دە ڕۆژی مانگی ڕەمەزان؛ چونکە بە بەردەوامی ئەمە کردەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە.
ئیعتیکاف کردن سونەتێکی بەردەوامە وحوکمەکە چەشپاوە وئیلغا نەکراوەتەوە (نەسخ نەکراوەتەوە)، چونکە خێزانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پاش خۆی ئیعتیکافیان دەکرد.

Attribution
[(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares