خوای گەورە چاکەکان وخراپەکانی نووسی پاشان ڕوونی کردەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگارییەوە دەیگێڕێتەوە کە پەروەردگار دەفەرموێت: «خوای گەورە چاکەکان وخراپەکانی نووسی پاشان ڕوونی کردەوە، ئەوەی مەبەستی بوو چاکەیەک ئەنجام بدات بەڵام ئەنجامی نەدا؛ ئەوا خوای گەورە یەک چاکەی تەواوی بۆ دەنووسێت، وئەوەی مەبەستی بوو چاکەکە ئەنجام بدات وئەنجامی دا؛ ئەوا خوای گەورە دە چاکەی بۆ دەنووسێت هەتا حەوت سەد چاکە وهەتا زیاتر لەم ڕێژەیە بەچەند قات، وئەگەر کەسێک مەبەستی ئەنجامدانى خراپەیەک بوو بەڵام ئەنجامی نەدا؛ ئەوا خوای گەورە چاکەیەکی تەواوی بۆ دەنووسێت، بەڵام ئەگەر مەبەستی ئەنجامدانى خراپەیەک بوو وئەنجامی دا؛ ئەوا خوای گەورە یەک خراپەی بۆ دەنووسێت».
Explanation
هەرکەسێک مەبەست و خواستی لەسەر کردنی چاکەیەک بێت ونەیکات ؛ یەک چاکەى بۆ دەنووسرێت، وئەگەر بیکات بە دە هێندە بۆی دەنووسرێت هەتاوەکو حەوت سەد هێندە وزیاتریش، و زیادکردنەکە بەپێی ئەوەى لەدڵی بەندەدایە لە دڵسۆزی وسوود گەیاندن وهتد.
وهەرکەسێک مەبەست و خواستی لەسەر کردنی خراپەیەک بێت ونەیکات لەپێناو خواى گەورە؛ چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت، وە ئەگەر نەیکات بەهۆی نەبونی دەرفەتێک؛ ئەوا هیچی بۆ نانووسرێت، وئەگەر نەیکات بەهۆی بێ تواناییەوە بەڵام نیەتی وابوو کە بیکات ؛ ئەوا نیەتەکەى لەسەری دەنووسرێت، وئەگەر خراپەکە بکات ؛ یەک خراپەى لەسەر دەنووسرێت.
Benefits
گرنگی نیەت لە کردەوە وشوێنەوارەکانی.
فەزڵ وچاکەکاری خواى گەورە -عز وجل- بەرامبەر بەندەکانى، هەرکەسێک مەبەست وهەمی کردنی چاکەیەکی هەبێت ونەیکات ؛ خواى گەورە چاکەیەکی بۆ دەنووسێت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

