چاكە بریتیە لە ڕەوشت جوانی، وگوناهـ ئەوەیە کە لە ناختدا دێت ودەچێت -سەبارەتی دوو دڵیت-، وحەز ناکەیت خەڵکی پێی بزانێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لەنەواسی كوڕی سەمعانی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پرسیارم لە پێغەمبەری خودا كرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە چاكە وگوناهـ؛ فەرمووی: «چاكە بریتیە لە ڕەوشت جوانی، وگوناهـ ئەوەیە کە لە ناختدا دێت ودەچێت -سەبارەتی دوو دڵیت-، وحەز ناکەیت خەڵکی پێی بزانێت».
Explanation
لە گەورەترین تایبەتمەندیەكانی چاكە بریتیە لە ڕەوشت جوانی لەگەڵ الله بە تەقواداری، و لەگەڵ خەڵكی بە ئارامگرتن لەسەر ئازار، وكەمی توڕەیی، وڕووخۆشی، وقسە جوانی، وگەیاندنی پەیوەندی وگوێڕایەڵی ونەرمونیانی وچاكەكاری وباشی لە مامەڵە وهاوڕێیەتیدا.
سەبارەت بە گوناهـ؛ هەرشتێكە لە نەفسدا بجوڵێت لە شتە گوماناویەكان ودوودڵ بیت سەبارەتی وسینگ بۆی ئارام نەبێت، ودڵ دەربارەی گوماناوی بێت، وبترسێت لەوەی گوناهە، ونەتەوێت ئاشكرای بكەیت چونكە ناشیرینە لە پێش چاوی خەڵكە چاكەكان، چونكە نەفس سروشتی وایە حەز دەكات خەڵكی چاكەكانی ببینێت، بۆیە ئەگەر حەز نەكەیت خەڵكە چاكەكان هەندێك لە كردەوەكانت ببینن؛ ئەوا ئەو كردەوانە گوناهن وخێریان تێدا نییە.
Benefits
حهق وپوچەڵ هیچ تێکەڵ نابن لە لای ئیماندار، بەڵکو حەق دەناسێتەوە بەو نور وڕۆشناییەى لە نێو دڵیدایە، ودووردەکەوێتەوە لە پوچەڵی وناهەقی بۆیە نکۆڵی لێدەکات وڕەتی دەکاتەوە.
لە نیشانەكانی گوناهـ وتاوان: شڵەژان وگومان لە دڵدا، وحەز نەكات خەڵكی بزانێت كە ئەو شتە گوماناویە لەنێو دڵیدایە.
سیندی دەڵێت: ئەمە سەبارەت بە شتە گوماناویەكانە كە خەڵكی نازانن كام لایان ڕاستە، ئەگەرنا ئەوەی لە شەریعەدا فەرمانی پێكراوە؛ چاكەكارییە ئەگەرچیش بەڵگەی بۆ دەرنەكەوێت ولە دڵیدا هەستی پێنەكات، وئەو شتەی نەهی لێكراوە بە هەمان شێوە؛ گوناهـ وخراپەكاریە، وهیچ پێویست ناكات بە پرسیار كردن لە دڵ ودڵنیابوونی.
مەبەست لە فەرموودەكە ئەوانەن كە هێشتا فیترەتیان پاك وسەلامەتە، نەك ئەوانەی دڵیان لای داوە وچاكە ناناسێت ونكۆڵی لە خراپە ناكات مەگەر بەپێی هەوا وئارەزووی خۆی نەبێت.
تەیبی دەڵێت: ووتراوە: وشەی (چاكەكاری:البر) لە فەرموودەكەدا بە چەند مانایەك لێكدراوەتەوە، لە شوێنێكدا وا ڕاڤە كراوە كە مەبەست لێی ئەو شتەیە كە دڵ بۆی ئارامە ولێی بێ گومانە، ولە شوێنێكدا بە (ئیمان:باوەڕ) ڕاڤە كراوە، ولە شوێنێكی تردا بەو شتە ڕاڤە كراوە كە لە خودا نزیكت دەكاتەوە، ولێرەدا بە ڕەوشت جوانی لێكدراوەتەوە، وڕەوشت جوانی ڕاڤەكراوە كە بریتیە لە: ئارامگرتن لەسەر ئازار وكەم توڕەیی وڕوو خۆشی وقسە جوانی، هەموو ئەمانەیش نزیكن لەیەكتر لەڕوانگەی ماناوە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

